بەم جەژنە لە ئامەد ١٢ کەس زیندانیکران

پۆلیسی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە هەڵکوتانە سەر چالاکوانان لە ئامەددا ١٨ کەسی دەستگیرکردبوو و ئەمڕۆ بە تۆمەتى "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ ١٢ کەسیان دەرکرد.

داواکاری گشتیی کۆماری لە ئامەد لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵەى ژنانی رۆسا لە ٢٢ی ئایاردا ئۆپراسیۆنێکى سیاسیی لە دژی ئەو کۆمەڵەیە دەستپێکرد و ١٨ کەسیان دەستگیرکرد، کە بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکە و سیاسەتمەدارانى کوردیشیان لە ناودابوو. کەسە دەستگیرکراوەکان لە دواى رۆژێک راگرتنیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئامەد رەوانەى دادگا کران. بڕیاری زیندانیکردن بۆ ١٤ کەسیان دەرکرا و ٤ کەسیشیان بە مەرجی مانەوەیان لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کران.

کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: عەدالەت کایا سەرۆکی کۆمەڵەى ژنانی رۆسا، نارین گەزگۆر ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەکە، فاتمە گیولتەکین ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەکە، گولجیهان شیمشەک چالاکوانى بزووتنەوەى ژنانی ئازاد (تەژەئا)، محەمەد ئارسلان هاسەرۆکى پێشووی پارتی دیموکراتیکى هەرێمەکان (دەبەپە)، ئۆزلەم گیوندوز ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی هەدەپە، رەمزییە سزجی هاوسەرۆکی رێکخستنی هەدەپە لە یەنیشەهیر، رێزان حوسێن هاران، وەیسی کوزو، سەڤیم جۆشکون و گۆنول ئاسلان ئەندامانی ئەنجوومەنى شارەوانی، محەمەد عەلی ئاڵتنکایناک ئەندامی هەدەپە و سیاسەتمەداری کورد جەلال یۆڵداش.

ئایلا ئاکاد ئاتا ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژنانی رۆسا، زەلال بیلگین چالاکوانی بزووتنەوەى ژنانی ئازد، نەڤرییە چور ئەدامی ئەنجوومەنى شارەوانیی یەنیشەهیر و نەزیرە تورسون بە مەرجی مانەوەیان لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کران، هەەروەها حەوا کران دایکی ئاشتی بە مەرجی 'زیندانى ماڵ' ئازاد کرا.

ژ.ت