زەینەب جەلالیان: مان دەگرم لە خواردن

زەینەب جەلالیان لە ڕۆژی ٢١ی مانگی ئایار لە گرتوخانەی خۆی پارێزگای ورمێ گوسترایەوە بۆ زیندانی قەرچەک لە شاری ورامین-ی پارێزگای تاران، جەلالیان دەڵێت ئەگەر نەگەڕێندرێمەوە بۆ شوێنی پێشترم دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەم.

 

بە گوێرەی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد، کە لە ٢١ی مانگی ئایاری ئەمساڵ لە گرتوخانەی خۆی گواسترابۆیەوە بۆ گرتوخانەی قەرچەک، وتویەتی:" ئەگەر لە ڕۆژانی داهاتودا نە گەڕێندرێمەوە بۆ گرتوخانەی (خۆی) دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەم".  زینەب هەروەها داوای کرد چارەسەری تەندروستی لە دەرەوەی گرتوخانەی بۆ بکرێت.

هاوکات هەریەک لە کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کەژار) و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان( کەنەکە) داوایان کردبوو هەرچی زووە دەبێت زەینەب جەلالیان و زیندانیانی سیاسی لە گرتوخانەکانی ئێران ئازاد بکرێن.

زەینەب جەلالیان ژنە زیندانی سیاسی کورد کە ماوەی ١٣ ساڵە لە گرتوخانەدایە، ئەو ماوە درێژەی زیندان ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەی زیندان کاریگەری  زۆری لە تەندروستی ناوبراو کردوە، هەروەها زەینەب جەلالیان دوو هەفتە پێش لە ئێستا گواسترابۆیەوە بۆ گرتوخانەی قەرچەک و  لەوێدا توشی پەتای کۆرۆنا ببوو، لە دوای بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە  لە ژێر فشاری ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنی لە ژێر ڕێوشوێنێکی توندی ئەمنی و دەست بەستراوی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی گرتوخانەکە، سەرەڕای ئەوەی کە پزیشکەکان پشکنیان بۆ ئەنجامدابوو داوایان کردبوو لە ژێر چاودێری وردی پزیشکی دابێت، بەڵام جارێکی تر گەرێندرایەوە گرتوخانە. 

 

ڕ.ح