کەنەکە ڕاشیگەیاند، لە زندانەکانی ئێران تا دەچێت ڤیرۆسی کۆرۆنا بڵاوتر ده‌بێته‌وه و تەشەنە دەکات و بووەتە مەترسییەکی جدی بۆ لە ناو بردنی زیندانیانی سیاسی لە بەندیخانەکانی ئێران‌دا.
ڕاگەیەنراوی کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە بەم شێوەیەیە:
"دۆخی ژنه گیراوی سیاسی کورد زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له زیندانی قه‌رچه‌ل له ئێران خرابه وژیانی له مه‌ترسیدایه.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، حکومه‌تی ئه‌م وڵاته رووبه‌روی ڕەخنەی تووند بوته‌وه به هۆی که‌مته‌رخه‌میه‌کانی بەرامبەر پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و نه‌هێشتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا.
به پێ ئاماره فه‌رمیه‌کان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سه‌رتاسه‌ری ئێران ١٧١ هەزاری تێپەراندووە، و ژمارەی گیانلەدەستدان بەو ڤایرۆسەش هەشت هه‌زاری تێپه‌راندووه ، وته‌نیا لە ٢٤ کاتژمێردا ٧٢ تووشبووی ئەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.
ئه‌مه له کاتێکدایه که لە زندانەکانی ئێران تا دەچێت ڤیرۆسی کۆرۆنا بڵاوتر ده‌بێته‌وه و تەشەنە دەکات و بووەتە مەترسییەکی جدی بۆ لە ناو بردنی زیندانیانی سیاسی لە بەندیخانەکانی ئێران‌دا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی که به پێ ڕاگه‌یندراوه‌کانی ئێران به هۆی کۆرۆنا دەیان هەزار زیندانیی لێبوردنیان بۆ دەرکرابوو، یان مۆڵەتی چوونە دەرەوە لە زیندانیان پێدرابوون، بەڵام ئه‌م لێبوردنه سەدان زیندانیی سیاسیی لێ بێبەشکراوە و ئەوەش نیگەرانیی لێکەوتوەتەوە.
ژنه گیراوی سیاسی کورد زه‌ینه‌ب جه‌لالیان که ماوه‌ی ١٣ ساڵه له زندانه‌کانی ئێران ڕاگیراوه له‌و که‌سانیه که توشی ئه‌م په‌تایه بووه. به پێ زانیاریه‌کانی باوکی ئه‌لی جه‌لالیان ڕایگەیاندووە، کە کچەکەی لە زیندانی قەرچەک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، و کاربەدەستانی ئیتڵاعاتیش ڕێگەیان نەداوە ببرێتە نەخۆشخانەی دەرەوەی زندان.
ئاشکرایە که ڕژێمی ئێران به مه‌به‌ستی شکاندنی ئێراده‌ی ئازادیخوازی ژنان زه‌خت وگوشاره‌کانی بۆ سه‌ر ژنان فراوانتر ده‌کات و تایبه‌ت له زندانه‌کان و بە تایبەتی زیندانیانی سیاسی ژن. ، له ئێستادا به هۆی فیرۆسی کۆرۆنا مه‌ترسیه‌کان بۆ سه‌ر ژیانی زنیاندانی سیاسی ژن زیاتر بووه و تایبه‌ت ژنه گیراوی سیاسی کورد زه‌ینه‌ب جه‌لالیان که تووشی فیروسی کۆرۆنا کراوه.
له به‌ر ئه‌وه پێویستە ئێمەی ژنان بەهەموو جورێک خاوەندارێ لە زندانیانی سیاسی ژن بکه‌ین. هه‌ر وه‌ها ، داوا لە هەموو، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەین کە بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر سیاسه‌ته‌کانی ڕژێمی ئێران دژی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران‌دا بەتایبەتیش له به‌رامبه‌ر دۆخی ژنه گیراوی سیاسی کورد زینەب جەلالیان، چونکە بێدەنگی دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان و ده‌یان زندانی سیاسی دیکه که له زندانه‌کانی ئێران ڕاگیراون. هەروەها له پێناوی پاراستنی ژیانیانیان داوای ئازادکردنی سه‌رجه‌م زندانیانی سیاسی و تایبه‌ت زندانیان ژن ده‌که‌ین."
ف.ق