شۆڕشگێڕێک کە بەرەو شوێنی لە خاچدان رۆیشت؛ قاسم ئەنگین -نوێ کرایەوە-

لە ئازار و داواکانی سیستم و مردن نەترسا. چاوگەی وەستانەوەى بەرامبەر بە زۆر و زەحمەتییەکان تیادا بوو بۆ وڵاتەکەى، گەل، حیزب، رێبەرایەتی و هاوڕێکانی وەک ئەرداڵ خاوەند بڕوا و بە بڕیار بوو. شۆڕشگێڕی هونەری رێکردن بەرەو گۆلگۆتا بوو، دەیزانی رێبکات.

قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلکول) ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانیی ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠دا لە برادۆست، فڕینی بۆ تێکۆشانی ئازادیی کوردستان لە ٣٥هەمین ساڵی تێکۆشاندا بە شەهادەت تاجدارکرد. جەنگاوەرێکى نەسرەوتو، فەرماندەیەکى بێ راوەستان،  کوردێک کە خۆی بە وڵاتەکەى خۆی گەیاندەوە. کەلەپور و میراتێکى گەورەی شۆڕشگێڕیی لە دواى خۆی بەجێهێشت. سەربەرزیی کار و تێکۆشان، بەرهەمهێن و بەخشەری و جوانیی رادەستی شوێنکەوتوانى خۆی کرد.

قاسم ئەنگین دوایى تێپەڕاندنی بەشێک لە ژیانى لە پازارجخ هات بۆ ئەڵمانیا و دواى ئەوەش بۆ چیاکانی کوردستان و ژیانی خۆی هەم نووسیوەتەوە و هەم لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ سەید ئەڤران باسی لە ژیانی خۆی کردبوو و کورتی ژیانی بەمجۆرەیە:

ئەوە ژیانەى لە پازارجخەوە دەستیپێکرد

من ساڵی ١٩٦٦ لە پازارجخ لە دایکبووم. پازارجخ لە مەرەشدایە و بە زۆری ناوچەیەکە، کە دانیشتوانەکەى کۆچیان بۆ دەرەوەى وڵات کرد. منیش لە تەمەنێکى بچووکەوە چوومە دەرەوەى وڵات. باوکم لە ساڵی ١٩٧٥ەوە لە دەرەوەى وڵات بوو. دوای ئەوەى من لە تورکیا ساڵێک بۆ ساڵ دەرزم خوێند رۆیشتم بۆ ئەڵمانیا. ١٥ ساڵ لە ئەڵمانیا مامەوە. لە ساڵی ١٩٩٠دا گەڕامەوە بۆ وڵات.

دونیای جیاجیا لە ناو یەکتردا

تۆ بە منداڵی لە وڵاتدا دەژیی و دواتر دەڕۆیت بۆ دەرەوەى وڵات. دەڕۆیت بۆ ناوچەیەکى جیاواز. ئەوە تۆ شۆک دەکات. کاتێک ئێمە بۆ ئەوێ رۆیشتین، پلانی و حسابی بنەماڵەکەمان ئەوە بوو، کە بگەڕێنەوە بۆ وڵات. تۆیش سەرلەنوێ و بەپێی گەڕانەوە بۆ وڵات ئامادە دەکەن. لەسەر ئەو بنەمایە کەشێک کە تۆی تیادایە زۆر ناڕوونە. تۆ یەکێکى کوردستانیی و بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان ئامادەکاری دەکەیت و پێداویستی کۆدەکەیتەوە. بیری لێ بکەرەوە هێشتا تۆ ٧ بۆ ٨ ساڵی بەڵام لە ناو دوو دونیادا پارچە دەبیت.

لە وڵاتیش تۆ پارچە کراویت

لە وڵاتیش دونیای جیاواز هەیە. تۆ کوردیت، بەڵام کاتێک تۆ دەچیت بۆ خوێندنگە تۆ دوو دونیای جیاواز دەبینیت. کاتێک دەڕۆیت بۆ خوێندنگەی سەرەتایی ئەوەى بەرامبەر راوەستا جیاواز بوو. تۆ ناتوانیت بۆ زمانی خۆت بدوێیت. ئەوەم بەسەردا هاتبوو. کاتێک تۆ بە کوردی قسە بکەیت لێت دەدەن. هەر خۆی لەوێدا شکاندنەوەیەک هەیە. شکاندنەوەى سێیەمیش لە ئەڵمانیا بوو. ئەڵمان، کورد و تورک، یان کەسایەتییەک، کە بووەتە ٣ پارچە. کەسایەتییەک کە خۆی بە کولتوری خۆی بەهێز نەکردبێت و کولتوری خۆی نەناسێت، ناتوانێت لەگەڵ کولتور جیاجیاکاندا پەیوەندیی دروست و باش دابنێت، یا ئەوەتا بە تەواوی لە بەرامبەریدا خۆت بە دەستەوە دەدیت یان ئەوەتا دەبێت هۆی ناڕازی بوون. یانی ناتوانێت لەو نێوانەدا خۆت بهێڵیتەوە.

ساڵانى سەرکەوتوی خوێندنگە

لەوێ چوومە خوێندنگە، منداڵیم لەوێ تێپەڕیبوو، دواى ئەوەى من لە ئەڵمانیا بۆ ماوەى ٩ ساڵ دەرزم خوێند، بەهۆی سەرکەوتنەکانم لە خوێندکارە یەکەم بیانییەکان بووم، کە مافی چوون بۆ دبلۆمم وەرگرت. بۆیە ئەوەى لەوێ بۆ یەکەمجار گەیشتە قۆناغی دبلۆم  هەر من بووم. ئێمە بە بەردەوامی وەرزشمان دەکرد و سەرکەوتو بووین. من یاریی پینگ پۆنگ (تێنس)م دەکرد. چەند خەڵاتێکیشم پێ درابوو. یاریزانێکى باشی تۆپی پێ بووم. لە خوێندنگەکەدا لە بەشە جیاجیاکانى وەرزش دا بووم، رەنگە بەهۆی پیسکۆلۆژیی پێشێڵکارییەکانەوە بوو بێت. یانی تۆ ناتوانێت بە کوردبوونی خۆت بژیت، ناتوانیت بە تورکیایی بوونی خۆت بژیت، ناشتوانیت ببیت بە ئەڵمان. بۆیە تۆ ئەو گوشارە وەردەسوڕێنیت بۆ وزە.

لە زانکۆی بەشی کۆمپیوتەر دا

لەو کاتەدا لە دەورووبەری مەرەش و دیلۆک دا ئێمە تەنها ٢ هەڤاڵ بووین، کە چووبووینە قۆناغی دبلۆم. من و کاکەم بووین. دواتر کوردان پێشکەوتنێکى گەورەیان ئافراند. من باسی ساڵانی ١٩٨٣ دەکەم. ئێمە لەو کاتەدا دەچوین بۆ قۆناغی دبلۆم. ئێمە لە بنەماڵە دابڕاین. دواتر من لە زانکۆ بەشی کۆمپیوتەرم خوێند. قۆناغەکە بەو شێوەیە بوو. ئێمە بە باشی زمانەکەیان فێر بوو بووین.

هەستەکانم لە ڕێی مەجارستاندا

تا ساڵی ١٩٨٥ بۆ ئەوەی بچمە ئەڵمانیا بە ڕاستی هەوڵێکی زۆرمدا، هەستیار بووم. هاوڕێکانم هەمووان بە شێوەیەکی گەرم نزیک دەبوونەوە، کاتێک لە پۆلی ١٢ بووین بۆ گەشت چووینە مەجارستان. لە ئەڵمانیاوە تێپەڕین هیچ کیشەیەک ڕووینەدا. لە نەمسا و مەجارستان پشکنینیان بۆ پاسپۆڕتەکانمان کرد، وتیان کەسی بیانی هەیە یان نە. ئێمە تەمەنمان ١٧ سال بوو. من بووم و لە تەنیشتم هەڤاڵێکی ژنی خەڵکی مەلەتی هەبوو. هەردووکمان پاسپۆڕتمان پیشاندا، بەلامانەوە زۆر ناخۆش بوو. ئێمە وتمان، هەڵەیەک هەیە. تا ئەو کاتە خۆمان وەک ئەڵمانێک ئەزانی، بەڵام لە ڕاستیدا وەک ئەوەی زلەیەک بەر ڕوومەتت بکەوێت وابوو.

لە ساڵی ١٩٨٥ گەڕامەوە

ساڵی ١٩٨٥ بۆ زۆر کەس ساڵێکی بەم شێوەیە بوو. هەم قبوڵ ناکرێیت، هەم ئاگاداری ناسنامەی خۆت نیت. مرۆڤ کە ئاگاداری ناسنامە و کەلتوری خۆی نەبێت، بە شێوەیەکی جیاواز ناتوانێت بژی. ئەگەر ئاگادار نەبی دەتوانیت، دۆخێکی تر بخوڵقێنی. ئەگەر بە باشی ئاگاداری کەلتوری خۆم بوومایە، نەمدەتوانی بە ئاسانی لە ئەڵمانیا بژیم، لەناویاندا نەدەتوامەوە، لەدژی ئەو دۆخە ڕێوشوێنم دەگرتە بەر. کاتێک ئەوێت نەناسی یان بە توندی ناڕەزایی پیشان دەدەی یان بەجێی دەهێڵی. لە ساڵی ١٩٨٥ بە بەهێزی گەڕامەوە و ساڵێک بوو کە گەیشتمە ئەنجام.

لە ئەوروپا شانسێکی وام هەبوو کە بە دەستی کەسی تر نەدەکەوت، لەناو خانەوادەدا گەورەبووم. لە ساڵەکانی ١٩٧٦ و -٧٧ دا کە تەمەنم ٩-١٠ ساڵ بوو، لەناو خانەوادەکەمدا ئاپۆیی هەبوون. لە ساڵەکانی ١٩٧٧ – ٧٨ هەندێکیان لە شاخ بوون. شیخۆ دیرلیک و محەمەد دیرلیک هەبوون کە لە چەولک شەهید بوون.

لە ساڵی ١٩٧٩ دا شیعری 'من مرۆڤ بووم'ی فوئاد (عەلی حەیدەر قەیتان)م خوێندەوە. کاتێک مرۆڤ لە تەمەنی خوێندنیدا سەرکەوتوو بێت بە شێوەیەکی جیاواز سەیری خۆی دەکات و لەسەر خۆی دەچێت و لە ساڵی ١٩٨٥دا جارێکیتر هاتمەوە سەر زەمینەکە.

لە ئەڵمانیا لە بۆکسێندا بووە یەکەمین

وەک کە وتم، وەرزشم دەکرد. لە بەشەکانی وەرزش وەک پینگپۆنگ، بازدان، نۆکسێن و تەکڤاندۆدا باش بووم و سەرکەوتوو بووم. ٢ی تشرینی یەکەم کاتێک لە زانکۆ بووم، لە ساڵی ١٩٨٨ لە ئەڵمانیا بوومە یەکەمین. لە بۆکسێن و تەکڤاندۆدا ٩ خەڵاتم بەدەست هێنا. لە سەرتاسەری ئەڵمانیا بوومە یەکەمین و دووەمین.

لە زانکۆ وەک سێیەم خوێندکاری سەرکەوتوو هەڵبژێردرا

لە زانکۆشدا وەک سێیەم خوێندکاری سەرکەوتوو هەڵبژێردرام. لە خوێندندا هەموو کاتێک سەرکەوتوو بووم. لە بناغەی ئەو سەرکەوتنەدا زیرەکی و ژیربوون نەبوو. لەبەرئەوەی خۆم بە ژێردەستە دەبینی، هەوڵی خۆقبوڵکردنم دەدا. لەبەرئەوەش سەردەکەوتم. لە دۆخێکی بەو شێوەیەدا وزەیەکی زۆر دەخوڵقێت.

گروپێک کە ئەنگین سنجاریش لە ناویدا بوو

بەرلەوەی بەشداری لە ڕیزەکانی تێکۆشان ببم، گروپێکمان دروست کرد. ئێمە لەگەڵ هەڤاڵ شەهید ئەڕداڵ (ئەنگین سینجار) گەورە بووین. هاورێی منداڵیم، گەنجێتی و میلیتانی بوو. هەر سێ قۆناغمان پێکەوە تێپەڕاند. لەو گروپەدا لە ساڵی ١٩٨٦ – ٨٧ زۆر چالاک بووین. گروپەکەمان لە منداڵە کرێکارەکان دروست ببوو. هەڤاڵ ئەڕداڵیش هەبوو. ٢١ ساڵ بوو و کاکەی گروپەکە بوو. گروپی هەڵپەڕکێ بوو. من سەرپەرشتی گروپەکەم دەکرد. شەهید ئەڕداڵ ئەو کاتە ١٧ – ١٨ ساڵ بوو کە یاری تۆپی پێمان دەکرد. دواتر تیپێکی تۆپی پێمان دروست کرد. هەڤاڵ ئەرداڵ یاریزانێکی زۆر باشی تۆپی پێ بوو. تیپەکەمان هەموویان خوێندکار بووم. ئەو کاتە تیپەکەمان کاریگەری لەسەر بەدەیان کەس کرد و بەشداریان لە ڕیزەکان کرد.

ئەردالی هاوڕێی

ئەرداڵ چەند ساڵێک لەم من بچوکتر بوو. ئێمە لای یەک نەبووین، کۆتایی هەفتە یەکترمان دەبینی. دەهاتە لام و دەیوت، "دەرسمان هەیە". منیش ماوەی کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر وانەم پێدەوتەوە. لە چەند وانەیەکدا من زیرەک بووم، وەکو بیرکاری، فیزیا و کیمیان و ئەلەکترۆنی. دوو کاتژمێر وانەم پێدەوتەوە، تێبینی باشی دەنووسیەوە. زۆر زیرەک بوو. گوڵی ناو گروپەکەمان بوو. نەمبیستبوو دڵی کەسێکی ئازار دابێت. لە هەر کوێیەک بووایا خۆشیان دەویست. هاوکات یاریزانێکی باشی تۆپی پێ بوو. لە وانەکانی خوێندندا زۆر سەرکەوتوو بوو، گرنگی بە هەر شتێک دابا لەوەدا سەرکەوتوو دەبوو. لە ناو خانەوادەکەی خۆشیدا هەموو کەسێک خۆشی دەویست. هەموو ئەندامانی خێزانەکەی بەو شێوەیە بوون، بەڵام ئەردال شوێنێکی تایبەتی هەبوو لە ناو خێزانەکەیدا. سەرنجی هەموو کەسێکی بەرەو لای خۆی رادەکێشا.

بەڵێنەکەی بۆ محمد دیرلیک

لە سالێ ١٩٧٨ محمد دیرلیکی خاڵم لە ناوچەی چەولگ بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا. یەکەمین رێپێوان لە کە لە ناوچەی بازارجخ ئەنجامدار، بۆ خاڵی من بوو. لەوێ وێنەی ئەوم بینی. لە ناو پانکارتەکاندا نووسرابوو، "شەهیدی ئازادی و سەرخۆبوون، محمد دیرلیکی نەمرە". لە ساڵی ١٩٨٣دا چوومە سەر گۆڕی خاڵم. لەسەر کێڵی گۆڕەکەی هەمان نووسراو نووسرابوو. ئەو کاتە بەڵێم دا کە بە دڵنیایەوە دێم بۆ ئەم شاخانە و تۆڵەی دەسەنمەوە.

گەشتی من بەرەو شاخەکان

بەسەرهات، گەڕان، ئەو بەڵێنەی بە خاڵمم دابوو، هاوکات چەندین فاکتوری دیکە کۆبوونەوە. لە ساڵێ ١٩٨٩دا بەشداریم کرد. دواتر چووم بۆ گۆڕەپانی رێبەرایەتی. لە حەلەبەوە دەچووین بۆ عەفرین. رەنگی خاک لەبەر چاوم دەگۆڕا. لە شۆفێرەکەم پرسی، 'ئێرە کوردستانە؟' کە وتی، بەڵێ، لە ئۆتومبیلەکە دابەزین و خاکەکەم ماچ کرد. دواتر بەڕێکەوتینەوە، گەیشتینە شوێنێک پێی دەڵێن کەفەرجان. لەوێش دابەزین و خاکەکەم ماچ کردەوە، ئەوانەی لەوێ بووم سەریان سوڕما. بۆ من گەڕانەوە بۆ وڵات ، ناسنامە و گەڕان بەدوای بوونی خۆم بوو. گەڕانەوەم بۆ وڵات لەسەر ئەم بنچینەیە بوو. ئاوێتەبوونم لە گەڵ شاخەکان لەسەر ئەم بنچینەیە بوو. تا ئەو رۆژەی یەکسانی بەدی دێت، من لەم شاخانە دەمێنمەوە. ئێمە ئەوە قبوڵ ناکەین کە کەسێک لە سەرەوە تەماشای کەسانی تر بکات لە خوار خۆی.

ئەو وەسیەتەی کە دەبێت خیانەتی لێ نەکرێت

من بەو تێگەیشتنەی کە، شۆڕشگێری رێگایەکی سەخت و قوڕس و دوورودرێژە، هاتم بۆ شاخ. بەشدار بووم و پەروەردەم بینی. کاتێک بەشداریم کرد، مالئاواییم لە خانەوادەکەم نەکرد، بەڵام چووم بۆ لای خانەوادەی ئەردال. دایکی وتی،"دەبێت بەهێز بیت، تۆ دەبیت بە شکۆی ئێمە، لەم کارەدا خیانەت نیە". ئەمە وەسیەتی دایک و باوکی ئەو بوو.

لە شاخ ئەردالم بینی

ئەردال لە کۆتایی ساڵەی ٩٤ لە چراڤ بوو. دەمزانی ئەو لەوێیە، بەڵام ئەو ماوەیەکی کەم بوو زانیبووی من هاتووم. لەگەڵ شەهید ژیان، لە شوێنێک دانیشتبووین. باسی هەڤاڵ ئەردالم بۆ دەکرد، ئەو نەیدەناسی. لە چراڤ هەندێک شوێنی چالی لێیە، بینیم ئەردال لەوێوە بەدیار کەوت. لەو ساتەدا دڵم وەستا، رەنگ و رووی ئەویش گۆڕا. هات، تەنها تەوقەی کرد. یەکترمان لە باوەش نەگرت. هەردووکیشمان سەرمان سوڕمابوو. بۆ ماوەی دە خولەک تەماشای یەکترمان کرد. هیچمان نەوت، دوایی هەڤاڵ ژیان ئێمەی بە ئاگا هێنایەوە. دواتر ئەو دیمەنەم نووسیەوە، هەڤاڵ ئەرداڵیش خوێندبوویەوە. لە یادەوەریەکانمدا وتبووم، "زۆر دەمویست لە باوەشی بگرم، لەباوەشگرتنێکی تووند." ئەویش خوێندبوویەوە و پێکەنیبوو. دواتر وتبووی، 'شتێکت پێبڵێم، هەمان هەست لە لای منیش دروست ببوو.'چونکە دوای چەندین ساڵ لە یەکتر بینین، تەنها تۆقەیەکمان کرد و بەس. لە شاخ، هەڤاڵ ئەردالم بەم شێوەیە بینی.  

دوای ساڵێک لە کۆنگرە یەکمان بینیەوە، دواتر بە رێکەوت بارەگاکانمان کەوتنە لای یەک. جارێکی دیکە بە یەکەوە بەشداریمان لە کۆبوونەوەیەکی کۆنسەی سەربازیدا کرد. لە ساڵەکانی ٩٤-٩٥ بەیەوە بووین. زستانی ساڵی ٩٧-٩٨ بە یەکەوە بەشداریمان لە پەروەردەی تاکتیکیدا کرد. ئەو زستانە زۆر گوتوبێژمان کرد، دوای چەند ساڵێک دیسان لە ناوچەی شەهید ئایهان یەکترمان بینیەوە. من لە خوێندنگەی کوردی بووم، چوومە ژوورەوە. بە جیهاز بانگی کرد و وتی،" ئۆتۆمبیلەکان هاتوون، من رۆیشتم'. ماڵاواییمان لە یەکتر کرد و رۆیشت و جارێکی تر یەکترمان نەبینیەوە.

ئەو بەڵێنەی دابووم بە ئەردال

من خەڵکی بازارجخم. ئێمە عاشقی کوردیەکەمان بووین. لەگەڵ کوردبوومان، گەورە بووین و لەگەڵ کوربوونیشدا هاتین. کوردبوونمان، جیاواز بوو. وەکو ژیانی شتێک کە نەمان بینیبوو. بۆیە گەڕانەوەی وڵات، بەدەستهێنانی ناسنامەیە. خۆدۆزینەوەیە. بوونە. چەندین ساڵە من لە شاخەکانی کوردستانم. لەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە بەشداریان کردووە و تا ئێستا ماون، یەکێکیان منم. مەبەستمە ئەم ریکۆردە گەورەتر بکەم. خۆشترین حاڵەت ئەوە ئەبوو کە لەگەڵ ئەردالدا، ئەوەم کردبا. بەڵێنێکم هەبوو، 'نابێت بکەوین'، بەڵام بە داخەوە، ئەو شەهید بوو.  

ئەو شۆڕشگێرەی خۆی سەر لە نوێ بونیاد دەنێتەوە

من، سەرما و برسیبوون و هیلاکی و تینوویەتی و سەختی زۆرم نەبینی، بەڵام ئەم کارە سەختی خۆی هەیە، مرۆڤ کاتێک چاوی دەبڕێتە شوێنی لەخاچدان. وەکو عیسا کە دەیزانی لەخاچ دەدرێت، بەڵام دیسان بەرەو رووی پیرۆزی رۆیشت. شۆڕش سەختی خۆی هەیە، بەڵام ئەمە کاری ئەدیبەکانە کە بتوانن باسی بکەن. شۆڕشگێری ئەوەیە کە مرۆڤ خۆی لە سەختیەکان بدات. کاتێک مرۆڤ خاوەنی سەرچاوەی هێز بێت، خۆی سەر لە نوێ بونیاد دەنێتەوە. وەکو لە نمونەی (Prometheus)دا ملیتانەکان سەرچاوەی هێزی خۆیان دروست دەکەن و بە بەردەوامی خۆیان نوێدەکەنەوە.

ئەو ملیتانەی نەتوانێت رۆژانە خۆی نوێ بکاتەوە، ناتوانێت بەرەو گلگتا (ئەو بەرزایەی مەسیحی تێدا لە خاچ درا) بڕوات. شۆڕش کارێکی دوور و درێژە. بۆ سەرکەوتنی، دەبێت مرۆڤ هەموو رۆژێک خۆی نوێ بکاتەوە. بۆ ئەمەش، رێبەرایەتی، شەهید و گەل، سەرچاوەی هێزن. بۆ من یەکێک لە سەرچاوەکانی هێز، ئەردالە. بۆیە خۆسپاردن بەو هێزە و رێڕەوی بەرەو گلگتا، خودی شۆڕشگێریە. شۆڕشگێری واتە هونەری رێکردن بەرەو گلگتا. ئێمە تا چەند سەرکەوتووین، ئەوە بابەتێکی ترە، بەڵام ئیدیعای سەرکەوتنی ئێمە زۆر گەورەیە.

خۆم دەدۆزمەوە

هاتووم بۆ ئەوەی لە شاخەکان خۆم بدۆزمەوە. لەناویدا کوردستان هەیە، خۆشەویستی هیە، عەشق هەیە، ئازادی هەیە، سوسیالیزم هەیە، خۆشەویستی وڵات هەیە، گەڕان هەیە، ئەمانە هەمووی هەن، بەڵام لە سەرووی هەموو ئەمانەوە منیش هەم. من ئەمە لەسەر بنچینەی خۆپەرەستی ناڵێم. پەکەکە بە واتای بەرفراوانەکەی، بزوتنەوەی دۆزینەوەی خود و بەدەستهێنانی ناسنامەیە.

ف.ق - ز.ش