پەکەکە: قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە شەهید بوو
کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانیی ٢٧ی ئایاردا شەهید بووە.
کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانیی ٢٧ی ئایاردا شەهید بووە.
کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، قاسم ئەنگین ئەنجامی کۆمیتەى ناوەندیی پەککە لە هێرشی ئاسمانیی ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ دا شەهیدبووە.
راشیگەیاندووە "لە هەموو ساتێکى تێکۆشانماندا خاوەنداری لە یادی هاوڕێ قاسم ئەنگین دەکەین و ئەو و یادەکەى دەبنە هۆی سەرکەوتنمان لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ".
کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەى شەهیدبوونی قاسم ئەنگینەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:
"جەنگاوەری زۆر هێژا، فەرماندە، بەڕێوەبەری حیزبەکەمان، ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە هاوڕێ قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلکول) لە ٢٧ی ئایاردا لە هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتى تورکی فاشیست بۆ سەر ناوچەى برادۆست لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا شەهید بوو. بە بۆنەیەوە ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکەى، پێکهاتەکانى حیزبەکەمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. ئێمە جارێکیتر پێداگری و بڕیارداربوونی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ تێکۆشان سەربخەین.
حیزبەکەمان پەکەکە بە حیزبی شەهیدان پێناسەکراوە، چونکە لە حەقی قەرارەوە و بە دەیان هەزار شەهیدەەوە بەهۆی راستیی شەهیدانەوە زۆر زیاتر گەورە بووە و گەورەتریش دەبێت، بە شەهادەتی هاوڕێ قاسمیش هەر زۆر زیاتر گەورەتر دەبێت، زۆر زیاتر بەهێزتر دەبێت، لە دڵنیاییەوە دۆزی ئازادیی گەلەکەمان سەردەخات. هەروەها ئێمەش دەست دەدەینە ئەو توڕەییەمان بەرامبەر بە دژی دوژمن و شەپۆل بە شەپۆل گەورەتری دەکەین، پێداگریمان بۆ بەرخودان و تێکۆشان بەهێزتر دەکات و کوردستانی ئازاد لەسەر دەستی شوێنکەوتوانی هاوڕێ قاسم دەئافرێنرێت.
لە تەمەنی گەنجیدا بە پەکەکە ئاشنا بوو و ساڵی ١٩٨٩ بەشداری ریزەکانى پەکەکە بوو
بەهۆی ئەوەى بنەماڵەى نازلکول لە کاتی دامەزراندنی حیزبەکەماندا پەیوەندییان بە حیزبەوە کرد و هەروەها لە ناو خزمانى نزیکیدا شەهید هەبوون و تامەزرۆیی وڵات بەهۆی مانەوەى لە دوورخراوەیدا، هاوڕێ قاسم ئەنگین لە تەمەنی گەنجی دا پەکەکەى ناسی، لە ساڵی ١٩٨٥ بە دواوە هەستا بە بەرپرسیاری و دەستی بە بەجێهێنانی کاری وڵاتپارێزی کرد، لە ساڵی ١٩٨٩دا بە شێوەیەکى پرۆفیشیۆناڵ بووە شۆڕشگێڕ و بەشداری ریزەکانى پەکەکە بوو. لە ئەوروپا بەشداری کاروباری گەنجان، کولتور و هونەر، دیپلۆماسی و گەل بوو. هاوڕێ قاسم لەلایەن هەموو ئەو کەسانەوە کە دەیانناسی خۆشەویست بوو و بووە هەڤاڵێک کە بە بەردەوامی جێگای سەرنج بوو. لە ساڵی ١٩٩٠ دا بۆ ئەوەى خۆی لەگەڵ راستیی گەلی کوردستاندا ئاوێتە بکات و بکاتە یەک، بۆ ئەوەى بپەڕێتەوە بۆ ناوچەى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە رێبەر ئاپۆی لێ بوو، پێداگریی کرد و لەو پێداگرییەشیدا سەرکەوت.
لە ساڵی ١٩٩٠ دا لەگەڵ دەستەیەک لە هاوڕێکانیدا چووە لوبنان، کە ئاکادیمیای مەعسوم کۆرکومازی لێ بوو. هاوڕێ قاسم لە خولی پەروەردەدا رێبەر ئاپۆی لە نزیکەوە ناسی و لە راستیی گەلی کوردستان تێگەیشت و بۆ ئەوەى لە یەکەم ئەزمونەکانی ژیانی گەریلایەتی تێبگات بەرەو ویلایەتیى باشووری رۆژئاوا نێردرا. هاوڕێ قاسم کە لە تەمەنی بچووکیەوە لە وڵاتەکەى دابڕێندرابوو، دواى ساڵەهای ساڵ وەک فەرماندەیەکى گەریلا گەڕایەوە ئەو ناوچەیەى کە تیایدا لە دایکبوو بوو و سەرەتای ژیانی تیادا بەسەربردبوو. ئەوە کاریگەرییەکى زۆری هەم لەسەر ئەو دروستکرد و هەم لە کەسایەتیی ئەودا خەڵکی ئەو ناوچەیە پەکەکەیان ناسی و بووە هۆی ئەوە کە لە نێوان پەکەکە و گەلی کورددا پەیوەندیی و پەیوەستبوونێکى بەهێز دروست ببێت، کە هەرگیز لە بن نەیەت. ئەو تێکۆشانە کە هاوڕێ قاسم لە نورهەقەکان، لە ئەنگیزەکەکان، لە بینبۆگایەکان لەگەڵ هاوڕێکانیدا بەڕێوەی برد، بووە بناغەی ئەوە، کە ناوچەى باشوور رۆژئاوا ببێتە سەنگەرێکى گەریلا و ئەو تێکۆشانە ئێستاش وەک داستانێک تاوەکو ئەم سەردەمە دەگێڕدرێتەوە.
هاوڕێ قاسم لە هەموو هەلومەرجێکدا سەرکەوتنی تۆمار دەکرد؛ رێگریی نەدەناسی
هاوڕێ قاسم ئەنگین لە ساڵی ١٩٩٤دا چووە گۆڕەپانی سەرۆکایەتی و دواى ئەوەى لەوێ پەروەردەی بینی بەرەو بۆتانی دڵی کوردستان بەڕێکەوت. ماوەیەکى زۆر لەوێ وەک فەرماندە کاری دەکرد و گورزی قورسی لە دوژمن دەدا، بووە جەنگاوەرێکى گەورە، کە خاوەنداریی لە میراتەکەى بەسێ ئانوش و موستەفا یۆندەم دەکرد، هەروەها هاوڕێیەتیی قوڵی ئەنگین سینجار و نوجانەکانی بۆ خۆی ئافراند و کردەوەى زۆر گەورەی نیشاندان و دواتر رۆیشت بۆ باشووری کوردستان. هاوڕێ قاسم لە باشووری کوردستان لە هەرێمەکانى بادینان، برادۆست و قەندیل کاری کرد، ماوەیەکى زۆر بەرپرسی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە بوو. لەو ماوەیەدا بانگەشە و پڕوپاگەندەی بەهێزی بۆ گەریلای ئازادیی کوردستان لەسەرتاسەری جیهاندا کرد. بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکى راست و دروست لە سەرتاسەری جیهان لە حیزبەکەمان و بزووتنەوەی گەریلایمان دروست ببێت و وەکو خۆی بیناسن و ئەوەش ئەنجامی گرنگی بەدەستخست. هاوڕێ قاسم بەشداری کارەکانی کۆمیتەى پشتیوانیى لە بنەماڵەى شەهیدانی پەکەکەشی کرد و هەموو کات و لە هەموو هەلومەرجەکاندا رووی لە سەرکەوتن دەکرد و هەرگیز ئاستەنگی و زەحمەتییەکان پاشگەزیان نەدەکردەوە و بەسەریاندا زاڵ دەبوو، ئەوەی بۆ خۆی کردبووە پێوەرێکى بنەڕەتی. بە دیسیپلین و رێبازەکەى لە کاردا، پێشەنگایەتی بۆ ئەوە دەکرد، کە هێڵی شەهیدانی پەکەکە بە زیندویی و هەمیشەى و هەرمان رابگرێت و ئەوەش لە ناو هەموو حیزبدا وەک هۆشمەندییەک بئافرێنێت.
نووسینەوەی ژیانی ئازادی لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ زۆر بەگرنگی دەبینی
هاوڕێ قاسم لەگەڵ ئەوەی ساڵانێکی دوور و درێژ لە چیاکانی کوردستان گەریلایەتی کرد، یەکێک لە گۆرەپانەکانی خەباتی ناو پارتی بێگۆمان ئەوەبوو کە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ، فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆی لەناو کادرەکانی پارتی و کۆمەڵگا بڵاو دەکردەوە، دەیوتەوە و هەوڵی ئەوەی دەدا کە لێی تێبگەن. لەسەر ئەم بناغەیە بەشداری کاری ئایدۆلۆژی ڕێکخستنی بوو. سەرەتا لەڕووی پەروەردەیی لە کاری چاپەمەنی و بڵاوکردنەوەدا، ئەکادیمی و کارەکانی تردا ڕەنجێکی زۆری کێشا. بەرهەمی خوڵقاند و بێوەستان خەباتی کرد. هاوڕێ قاسم ڕایدەگەیاند کە هەموو زانیاریەکانی لە پارتەکەی وەرگرتووە و بۆ خۆی کردبووە کارێکی بنەڕەتی کە ئەو فەلسەفەیە لەگەڵ هاوڕێکانی دابەش بکات. هەموو کاتێک ئاماژەی بە پێشەنگایەتی ئایدۆلۆژی کادری پارتی و پێوانەکانی پراکتیکی دەکرد. هاوڕێ قاسم کە لێکۆلەر و پراکتیزەکەرێکی باش بوو، هێڵی پەکەکەی بۆ خوڵقاندنی داهاتوویەکی یەکسان، ئازاد و سەرلەنوێ نووسینەوەی مێژووی کورد و کوردستانی بۆ خۆی کردبووە ڕێبەر، بەم ئامانجەش بۆ نووسینەوەی مێژووی وڵاتپارێزی کوردستان و کورد، هەوڵێکی زۆریدا. شیکاریەکان بۆ مێژوو لە هەموو ژیانیدا بڵاوکردەوە، هەموو ساتێکی ژیانی خۆی بە فەلسەفەی مێژوویی ئاپۆیی پڕ کردەوە، بە شێوەیەکی بێوەستان هەوڵیدا باش لە مێژووی کوردستان تێبگات و شیکردنەوەی ڕاستی بۆ بکات. لەبارەی ئەم پرسە وانەی زۆری وتەوە و کتێبێکی بەناوی 'مێژوو ئێستایە' وەک میراسێک بۆ ئێمەی بەجێ هێشت. هاوڕێ قاسم کاری پرۆپاگاندە و ئاژیتاسیۆنی گرنگ دەبینی و بۆ ئەوەی فەلسەفەی تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی بگاتە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بە رێکوپێکی هەوڵیدا. لەبەرئەوەش زۆر گرنگ بوو کە مێژووی پارتەکەمان، ئایدۆلۆژی، وێژە، شەهیدانی پارتەکەمان، بە گشتی ژیانی ئازاد لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ بنووسرێتەوە. لەسەر بابەت و پرسی تر زۆر برۆشور، گوتار و لێکۆلینەوەی ئامادە کرد.
هێڵی ڕێبەرتیی 'ڕاستی نەگۆڕە' بۆ خۆی کردە بناغە
هاوڕێ قاسم لە تێکۆشانی ٣٥ ساڵی خۆیدا بۆ ئەوەی ببێتە میلیتانێکی ڕاستەقینەی ڕێبەر ئاپۆ شەو و ڕۆژ کاری کرد، لەسەر بناغەی هێڵێ ڕێبەرتی شەو و ڕۆژ خۆی پەروەردە دەکرد. هاوڕێ قاسم دەیزانی کە بەشداریکردن لەناو پەکەکە بە واتای بەشداریکردنە لە ڕێبەرتیدا و ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە مرۆڤ لەسەر هزری ڕێبەر ئاپۆ بێت و هێڵی ڕێبەر ئاپۆ کە 'ڕاستی نەگۆڕە' بۆ خۆی کردە بناغە. هاوڕێ قاسم بە وزەیەکی زۆرەوە بەشداری لە ژیان دەکرد، هاوسەنگی ڕێبەرتی بۆ خەبات بۆ خۆی کردبووە نمونە، بڕوای بەوەبوو کە پێویستە هەر میلیتانێکی پارتی ئەمە بۆ خۆی بکاتە بناغە و هاوڕێکانی بەم شێوەیە پەروەردە دەکرد. بە ڕاستی کەسێکی هەموو کاتێک خەباتکار و هەموو کاتێک خوڵقێنەر بوو. هەموو ساتەکانی ژیانی بۆ چالاکی ئازادبوون گۆڕی. جگە لەو کارانەی کە بەرپرسیاریەکەی گرتبووە سەر شانی، باری سەر شانی هاوڕێکانیشی سووک دەکرد. هەڤاڵەکانی لە چ دۆخێکدا بوونایە، کاتێک پێویستیان پێ هەبوایە، هاوکاریانی دەکرد، مۆڕاڵ و پشتگیری پێدەدان. کاتێک ئەرکێکی پارتی هەبوایە، بەرلەهەموو کەسێک ئامادەیی خۆی دەردەبڕی. ڕووی لە کاری کریتیک و مەترسیدار و سەخت دەکرد کە ڕەنجێکی زۆریان دەویست. هەموو کاتێک بەرلە هاوڕێکانی شانی دەدایە بەر کارە قوڕسەکان. هاوڕێ قاسم لە مێژووی تێکۆشانی خۆیدا، هەموو کاتێک بووە میلیتانێکی باشی پارتی و هەموو کاتێک فەرماندەییەکی باشی بۆ خۆی دەکردە بناغە. بڕوای بە تێکۆشان و سەرفرازی هەبوو، بە ڕوحی سەرفرازی کاری کرد، ڕەنجێکی گەورەیدا، هزری ڕێبەرتی دەکردە پراکتیک و بووە یەکێک لە میلیتانە پێشەنگەکانی پەکەکە.
تێکۆشانی ڕاستەقینە بەڕێوەببەین، سەرفرازی بەشی ئێمە دەبێت
هاوڕێ قاسم لە دەوڵەمەندی هزر و موتەوازیبوون لە ژیاندا بووە نوێنەری کەسایەتیەکی سۆسیالیست. سۆسیالیستی راستەقینەی لەنزیکەوە بینی و شڕۆڤەی کرد و بروای پێکرد کە سۆزیالیزمی دیموکراتیک لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت. بەم بڕوایە خەباتی کرد و خۆی ئازاد کرد و تێکۆشانی کرد. بە ژیری، ڕەنج، ڕەفتاری تەنزئامێزی خۆی، زیندووبوون، خولقێنەر، هەموو کاتێک مۆڕالی بە هەڤاڵانی دەبەخشی. هەڤاڵ قاسم لە هەر کوێک دەبوو و هەر کاتێک باسی دەکرا، کەشوهەوایەکی ئەرێنی دروست دەبوو. هیچ کاتێک نەیدەوت 'نابێت'. دەیزانی کە مێژووی پەکەکە لە هەر واتایەکدا 'مێژووی خوڵقاندنە' لە بارودۆخی سەختدا. بە ئێمەی دەوت کە ئەزموونی مێژووییمان بۆ ئێمە میراسێکی زۆر دەولەمەندە. بڕوای بەوە بوو کە تێکۆشانی ئازادیمان بە سەرکەوتوویی دەگاتە ئامانج ، لە هەموو دەرفەتێکدا باسی لێدەکرد و دەیوت،"جگە لە بەرخۆدان و تێکۆشان هیچ رێگایەکی تر نییە، دوژمنمان لە سەردەمێکی لاوازدایە، بە تەنها تێکۆشانێکی ڕاست بەڕێوەببەین، سەرفرازی دەبێت بەشی ئێمە'. هاوڕێ قاسم دینامیزمی ڕوحی گەنجێتی تێدابوو، لەسەر بناغەی هێڵێ ڕێبەرتی، خۆی لەسەر بناغەی هێڵێ ئازادی ژنان سەرلەنوێ خوڵقاند. بووە یەکێک لە پێشەنگەکانمان کە هەوڵی دەدا لەگەڵ ژنان ببێتە ڕێهەڤاڵ. شایەدی بەرخۆدان و پێداگیری ئازادی ژنانی کورد بوو. لەهەموو گۆڕەپانێک لە هەموو کارێکدا لەسەر بناغەی ڕەگەزەکانی ئازادی لەگەڵ ژنان، ڕێهەڤاڵەتی بۆخۆی کردە بناغە، بە هزری ئەوەی کە ئیرادەی ژن، پیاوانیش ئازاد دەکات بەشداری لە ڕێهەڤاڵتی ژنان کرد و بووە نمونەیەک بۆ هەڤاڵانی پیاویش.
لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سەرفرازی
ئێمە درکی پێدەکەین کە پارتەکەمان پەکەکە، بە واتای وابەستەبوون بە شەهیدانەوە دێت کە جێبەجێکردنی ئامانجەکانی ئەوانە کە تەمەنیان بەوە بەخشی. لەسەر ئەم بناغەیە هەڤاڵ قاسم کە فەرماندەیەکی پێشەنگی سوپای شەهیدەکانمانە و لەسەر هێڵی ڕێبەرتی هەنگاوی گەورەی سەرفرازی هاویشت، لە هەموو جێگایەک لەناو تێکۆشانماندا دەژی و دەبێتە هۆکارێک کە لەسەر هێڵێ ڕێبەر ئاپۆ سەرفرازی بەهێزتر دەبێت.
لە کەسایەتی هاوڕێ قاسمدا، بەڵێنمان بۆ شەهیدان دووبارە دەکەینەوە کە بەهاکانی بەرخۆدانیان و بەهێزکردنی سەرفرازی فراوانتر دەکەین. سیاسەتی قڕکەر و داگیرکەری ڕژێمی فاشیست، لەبەرانبەر گەل و تەڤگەرەکەمان، تێکدەچێت. لەبەرانبەر دەوڵەتی فاشیستی تورک، گەشکردن و بەهێزکردنی تێکۆشان کە هەموو کۆمەڵگا دوژمن ڕەت بکاتەوە و بە فراوانکردنی ڕێزەکانی پەکەکە، بە هەڵوەشاندنی فاشیزم ئەنجامگیر دەبێت. ئەوەش فەرمانی هەڤاڵ قاسم بۆ ئێمەیە.
ڕژێمی فاشیست لە تێکۆشانی بێوەستانی پەکەکە و ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێریدا، کۆتایی خۆی دەبینێت. لەبەرئەوەش هێرشی دڕندانە لەبەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجام دەدات. لەبەرانبەر ئەو هێرشانە گەنجانی کوردستان، ژنانی کوردستان و هەموو گەلی کورد ڕێزەکانی پەکەکە گەورە دەکەن. تاکو فاشیزم هەڵوەشێت و سەرفرازی تەڤگەری ئازادیمان بگاتە ئامانج، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. سوپای فیدایی ڕێبەر ئاپۆ، گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و دۆستەکانی، بە بەرخۆدان وڵامی پێویست بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدەنەوە.
ئەندامێکی زۆر هێژای گەلی کوردستان شەهید بووە. ئێمە دەزانین هەروەک چۆن گەنجانی کوردستان شەهادەتی ئەنگین سینجاریان کردە سوپای ئەڕداڵەکان، بە هەمان ڕوح و جۆش و خڕۆشەوە وڵامی شەهادەتی قاسم ئەنگین دەدەنەوە و بەهۆی ئەم هێرشە دڕندەیە، دەوڵەتی تورک پەشیمان دەکەنەوە.
ئێمە جارێکیتر سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی نازلیکوول و هەموو گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی بەرخۆدێر دەکەین. بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە هەموو کوردستان و تورکیا، هەموو چیاکان، شار و کۆڵان، کارگە و هەر بستێکی خاکەکەمان کە دوژمنی لێیە، دەکەیەنە گۆڕەپانی تٶڵەسەندنەوەی شەهید قاسم و هەموو شەهیدەکانمان."
ف.ق / ژ.ت
****
****
****
***
****
****
****
****
****
****