ئەنگین: لە دژی دەوڵەتی تورک دەبێت هێزەکانمان یەکخەین

قاسم ئەگین، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی کورد، وتی: "یەکەمین کار کە دەبێت بیکەین ئەوەیە، لەدژی دەوڵەتی تورک هێزەکانمان یەکخەین و بەناوی گەل لەدژی هەڵسێت".

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، قاسم ئەنگین داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و تێکۆشانی لەدژی داگیرکارییەکەی بۆ ئاژانس هەواڵی فورات نیوز ANF هەڵسەنگاند.

ئەنگین ئاماژەی بەوە کرد، چارەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی بە ناکۆکی تورک و فارسەوە هەیە و وتی: "ناکۆکی نێوان تۆرانییەکان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژووییە. زۆر سەختە نەوەی عوسمانییەکان و نەوەی سەفەوییەکان کۆ ببنەوە. یەکبوونی لەو شێوەیە سەختە، بەڵام کاتێک بابەتەکە کورد بێت، زۆر ئاسانە کە ببنە یەک و لەدژی کورد سیاسەتێکی هاوبەش بەڕێوە ببەن".

قاسم ئەنگین باسی لەوەش کرد، ئەگەر دەوڵەتی تورک ئێستا هێرشی سەر خواکورک و کوردستان بە گشتی دەکات، عێراق و ئێران لەدژی ئەوە دەنگیان لێوەنایەت، ئەوە بەهۆی دوژمنایەتیکردنیانە لەگەڵ کورد و وتی: "کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبنە هێزێکی گرنگی سیاسی. ئەوان ترسیان لەوە هەیە کوردیش وەکو ئەوان دەوڵەتێک دروست بکات- بەناوی کوردستانی گەورە. ئاخۆ هێزە ڕۆژئاواییەکانیش پشتگیری کورد دەکەن، بەتایبەتی ئەمریکا زۆرتر لەگەڵ کوردە، بۆ ئەوەی ئەم مەترسییە نەهێڵن، ئەوانیش دەنگیان لێوە نایەت.

هەربۆیە پشتگیریی تورکیا دەکەن، یانیش بێدەنگ دەبن. مەسەلە ئەوەیە. بەڵام با بزانن، دژە ئەمریکیی بوونیان پووچە. دژە سەرمایەدارییەکەیان وەکو دژە سەرمایەدارییەکەی ئەردۆغانە؛ دین پەرستی و موسڵمانییەتیشیان پووچە".

قاسم ئەنگین ڕاشیگەیاند، کاتێک سبەینێ ئەمریکا و ئەردۆغان کێشەکانی خۆیانیان چارەسەر کرد، ئەو کاتە عێراق و ئێرانیش دەبینن فاشیستی ئەنتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەناوی ئەردۆغان کێیە.

"بە هاوکاریکردنی داگیرکەران کورد سەرناکەون"

قاسم ئەنگین سەرنجی ڕاکێشایە سەر هەڵوێست و تێڕوانینی هێزە کوردییەکانی بەرانبەر ئەو شتە و وتی: "با بیر خۆمانی بهێنینەوە؛ ڕیبەر ئاپۆ لە ساڵی ٢٠١٣ کاتێک دیداری لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بەردەوام بوو، سەرنجی ڕاکێشابووە سەر گرنگی کارەکانی یەکێتی نەتەوەیی. پێشنیازی هاوسەرۆکایەتی بۆ مەسعود بارزانی و لەیلا زانا کرد. لێرەدا بنەماڵەی بارزانی بچوک نەکرایەوە، بەڵکو سەری بەرز کرایەوە. بەڵام خۆیان لێی نزیک نەبوونەوە، بەوەش هەلێکی مێژوویی لەدەست چوو. دواتر زانیامان ئەوانەی نەیانویست بەڕێز مەسعود بارزانی بەشداری یەکێتی نەتەوەیی بێت، ڕاوێژکاری هەندێک هێزی نزیکی بوون. لە مەسەلەی کەرکوکیشدا ئەوانەی لە نیوە ڕێگە بەجێیانهێشت هەمان هێزن.

بە کورتی، شەهیدبوونی مرۆڤی گەورە، هاوڕێی شۆڕشگێڕ هەڵمەت نیشان دەدات کە بە هاوکاریکردنی داگیرکەران، کورد سەرناکەوێت. بەڵام دەبێت بزانرێت ئەو شتەی کورد پێی سەرناکەون، هاوکات بنەماڵەی بارزانیش پێی سەرناکەوێت. ئەوەشمان لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ بە ڕوونی بینی. بینیمان کەرکوک چۆن لەدەست کوردا دەرهێنرا، ئەوەندە دەستکەوت لەدەستچوون. لەوەش گرنگتر، بینیمان کێ دۆستی کوردە و کێ دوژمنی کوردە. لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧دا ئەوانەی زۆرترین هێرشیان کردە سەر کورد ئەردۆغان و دەوروبەرەکەی بوون، ئەوانەی کە هێزەکانی دیکەیان دنە دەدا بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر کورد، ئەردۆغان بوو. لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا، هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ دەوڵەتی تورک، لەگەڵ ئەردۆغان چ واتایەکی هەیە؟

دەکرێت بوترێت کە ئەردۆغان هێزێکە و دەیانەوێت سوودی لێ وەرگرن. بەڵام هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبۆڵ نیشانیان دا ئەردۆغان خەریکە کۆتایی دێت. لەبەردەم ڕووخاندایە. بەڵام دەبێت ئەوەش بزانرێت کە دۆڕانی ئەستەنبۆڵ تەنیا هی ئەردۆغان نییە. هاوکات هی بنەماڵەی بارزانیشە. سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی یەک دوو ڕۆژ پێش هەڵبژاردن، بۆ سەرخستنی ئەردۆغان بوو. ئەگەر ئەردۆغان لە هەڵبژارندا دۆڕابێت، بنەماڵەی بارزانیش دۆڕاوە.

"پێویستە گەلەکەمان خۆی بپارێزێت لە دژی بێدەنگیی باشوور"

قاسم ئەنگین پرسیاری 'لەناو ڕاستییەکی لەو شێوەیەدا بۆچی سوورن لەسەرهێڵی دۆڕاو؟' وتی: "گەلۆ ڕاست نییە لە جیاتی دۆڕان بە بەناوی گەل دەبێت سەرکەوین؟ ئێستا لە هەرێمی بادینان دەیان بارەگای سەربازی تورک هەیە. ڕێکخستنێکی لەو شێوەیە دەتوانێت دەنگ هەڵبڕێت لەدژی داگیرکردنی خواکورک و داگیرکردنی کوردستان؟

بە کورتییەکەی ئێستا تەنیا شتێک هەیە کە دەبێت لە باشووری کوردستان بکرێت. ئەویش ئەوەیە، گەلەکەمان لەدژی ئەو بێدەنگیی و خۆبەدەستەوەدانە بە شێوەیەکی گشتگیر مافی ڕەوای خۆپاراستن بەکار بهێنێت. هنری دەیڤد تۆرۆو، ئەوەی کە پێناسەی نافەرمانی مەدەنی داهێنا، دەڵێت: "ڕێزگرتن لە حکومەتێکی نادادپەروەر ڕاست نییە". هەروەها دەڵێت: "ئەرکی خەڵکە کە دژی ناحەقییەکانی دەوڵەت بوەستنەوە". ئەوکاتە ئەوەی کە دەبێت بەناوی گەلی کوردەوە بیکەین بەم شێوەیەیە:

- بە کارەکانی یەکێتی نەتەوەیی دژی هەڵوێستی پارچەیی بوەستینەوە.

- ئەگەر هێزە داگیرکەرەکان دەبنە یەک و ڕوو لە بزووتنەوەی کورد و گەلی کورد دەکەن، ئەو کاتە لەدژی ئەو ڕەفتارەی کە بە واتای هاریکاریکردنە، دەبێت هەڵوێست نیشان بدرێت.

- پێویستەهێزەکانمان یەکخەین، بۆ ئەوەی داگیرکەران لە وڵاتی خۆمان دەرکەین هەموو ڕێبازەکانی بەرخۆدان بگرینە بەر.

- ناکۆکی نێوانمان هەرچی بێت گرنگ نییە، لەدژی داگیرکە پێویستە ببینە یەک، ئەوانەی لەوە نزیک نابنەوە، دەبێت لە کوردستان ڕیسوا بکرێن.

بە کورتییەکەی، دەوڵەتی تورک ئێستا لە چەندین شوێنی کوردستان هێرش دەکاتە سەر دەستکەوتەکانی کورد. کەواتە ئەوەی پێویستە بیکەین ئەوەیە: لەدژی دەوڵەتی تورکیای فاشیست هێزەکانمان یەکخەین و بەناوی گەل لەدژی ڕابپەڕین".

ک-ش