سوپای تورکیا لە لیلیکان تیك شکاوە، دارو بەردی لێ لێبووە بە گەریلا

سوپای داگیرکەری تورکیا کە ماوەیەکە هاتووەتە ناو قووڵایی خاکی باشووری کوردستان و دەستی بە هێرشی داگیرکارانەکردووە، ڕۆژانە ڕوبەڕووی چالاکی گەریلا دەبێتەوە وگورزی کەمەرشکێنیان بەردەکەوێت.

دەوڵەتی تورکی داگیر کەر بەدەیان ساڵە بەنیازە باشووری کوردستان داگیربکات. بۆ ئەو ئامانجەش بەدەیان جار هێرشی بۆ سەر باشووری کوردستان ئەنجامداوە،لە ساڵی پارەوە،تایبەت لە مانگی ئادارەوە هێرش و داگیر کارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باشوری کوردستان بە تایبەت ناوچەی برادۆست چڕتركردووەتەوە ، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت بازنەی داگیرکارییەکانی بەرفراونتربكات و، زۆر ناوچەی باشووری کوردستان داگیر بکات، لەدوایین هەوڵەکانیشی لە ٥-ی مانگی چوار گردی لیڵکانیان (چیادێل) داگیر کرد کە دەکەویتە ناوچەی بڕادۆست سەربە شارەدێی سیدەکان-ی سەر بەپارێزگای هەولێر، لەبەرامبەر ئەو داگیر کارییە گەریلاکانی (پارتیی كرێكارانیی كوردستان) بە چالاکی زۆر توند  وەڵامی ئەو داگیر کارییەیان دایەوە، ڕۆژانە بەدەیان سەربازی تورکیا لە چیای لیڵکان دەکوژرێن، بۆیە تورکیا لە چیای لیلکان گیری خواردووە وە ناتوانی پێشڕەوی زیاتر بکات.

ڕێباز حەسەن هەواڵنێرتی ئاژانسی هەواڵی فورات بۆوەرگرتنی زانیاری زیاترلە نزیکەوە و چاودێری کردنی ئەو ڕووداوانە کە لە ناوچەی برادۆست چیای لیڵکان ڕوودەدات سەردانی هەرێمەکەی کردو لەنزیکەوە لەگەل گەریلاکان و هاووڵاتیانی ناوچەکەدا قسە وباسی کرد و بۆ ئەوەی وێنەو کورتە چیرۆکی ڕووداوەکە بۆ ئێوە خوێنەربگوازێتەوە، لەهەمان کاتدا دەمانەوێت ئاگاداری ژیانی خەڵكی ناوچە و گوند نشینەكانیی ئەو ناوچە بین، کە لە ژێرهەڕەشەی فرۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیریكەری تورکیا ژیان دەکەن، خەسارەکانی ئەو داگیرکارییە بۆسەر خەڵکی ئەو ناچەیە بزانین.

هەرێمی برادۆست، هەرێمێك لەباشووری کوردستان سەربە پارێزگای هەولێرە، دەكەوێتە سنووری شارەدێی سیدەکان، هەرێمەکەی تریش دەكەوێتە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەر بە پارێزگای ورمێ کە وەک ناوچەی سۆمای برادۆست دە ناسرێت، بڕادۆستییەکان بە بەرخۆدان و تێکۆشان بەرامبەر بە داگیرکەریی حکومەتە سەردەستەکانی کوردستان مۆری خۆیان لەمێژووی هاوچەرخدا داوە.

بڕادۆستییەکان خاوەن بەرخۆدانی قەڵای دم دمن

بڕادۆستییەکان خاوەن بەرخۆدانی قەڵای دم دمن كە یەكێكە لە ڕووداوە گرنگ و جێی سەرەنجەکانی ڕابردوو،كە پڕبووە لە بەرخودان، برادۆستییەکان (قەڵای دم دم)ە لە ساڵی ١٦٠٩دا شا عەباس ‌هێرش دەکاتە سەرهەرێـمی برادۆست لەبەرامبەر ئەو هێڕشە میری برادۆستییەکان (خانی لیوزێرن) بە قارەمانی لەبەرامبەرداگیرکارییەكانیی شا (عەباس) تێکۆشان دەکات لە قەڵای دم دم، گەلی برادۆست دەناسرێنەوە بەوەی کە هەمیشە بەرخۆدانیان کردووە و، پێشوازییان لەو کەسانە کردوە کە بەرخۆدان دەکەن، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەساڵانی ١٩٨٠-وە لە ناوچەی برادۆست جیگیر بووە تاکو ئیستا لەو ناوچانە لەبەرامبەر داگیر کاریی بەرخودانی خۆیان بەردەوام دەکەن.

' سەربازانی سوپای تورکیا داروبەردیان لێ بووتە گەریلا'

ناوچەی لێلیکان کاتێ لە ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلادا بوو ناوچەیەکی ئارام وسەرسەوز بوو سروشتەکەی لەگەڵ گەریلا خۆیان کردبۆوە یەک ، ژیانێکی سروشتی پرلە جوانی بوو، بەڵام کاتی ئێمە ڕوومان کردە ئەوە هەرێمە بینیمان لەلایەن سوپای تورکیاوە داگیرکراوە، وە تایبەتمەندییە سروشتییە جوانەکەی جارانی نەماوە، دارستانەکانی سوتاوە،دانیشتووانیی هەرێمەكە لە ژێر پۆستاڵی داگیرکەر دەژین، تایبەت بووەتە ناوچەیەکی قەدەغەکراوی سەربازی، ڕۆژێک پێش ئەوەی ئێمە بچین بۆ لێلیکان، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای لێلیکان-یان بۆردومان کردبوو، تاکوو ئەم ساتەش، دارستانەکان دەسوتێت. گەلەکەی لە ژێر پۆستاڵی داگیر کەردەژین، بەردەوام فرۆکەی سیخوڕییەکانی تورکیا ، لەسەر گوندو ناوچەکانی لێلیکان دەسوڕینەوەو، ڕۆژانە فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورکیا ناوچەکە کوێرانە بۆردوومان دەکەن. بەڵام سەرەڕای ئەو دۆخەش، گەریلاکانی ئازادی لەبەرامبەر ئەو داگیر کارییە بەرخۆدان دەکەن و هێرش دەکەنە سەرچەتە داگیرکەرەکانی سوپای تورکیا بە مەبەستی ئازاد کردنی ئەو ناوچانە کە تورکیا داگیری کردوە. هێلیکۆپتەرەکانی  تورکیا هەر ڕۆژدێن لە چیای لیکان دەنیشنەوە وجەنازەی سەربازە کوژراوەکانیان بۆ تورکیا دەبەنەوە، لەکاتی سەردانەکەمان بۆ ناوچەکە خەڵکی گوندی لێلیکان پێیان ڕاگەیاندین سەربازەکانی تورکیا بەهۆی چالاکییەکانی گەریلا-وە لە ڕووی دەروونییەوە تێكشكاون.

حکوومەتی هەرێم خوێنی هاووڵاتیانی خۆی لە ئاو پێ هەرزانترە

خاڵێكی دیکە کە بۆ من سەرنج ڕاکێشە ئەوەبوو، لە خوارووی ئەو چیایە کە تورکیا داگیر کردووە بە نزیکەی ٥٠٠ مەتر ناوەندێكی هێزی پێشمەرگە هاوشانیی پاسەوانی سنوری عێراق بوونیان هەبوو، بە ڕۆژی ڕووناك ئەو داگیرکارییە ئەبینن کە سەربازی تورکیا هاتووەتە ناوخاکی هەرێمـی کوردستان و عێراق وە خەڵكی دەیان بێنی کە خاکی کوردستان دەسوتێیت خەڵكی سڤیل دەبێتە قوربانی،بەلام تاکوو ئێستا هێچ وەڵامێکی ئەوداگیركارییە نەدراوەتەوە،بێ دەنگن وەک ئەوەی هیچیان نەبینبێت ژیان و خوێنی هاووڵاتییانی وەڵاتەکەیان لە ئاو هەرزانترە بۆ ئەوان. لێلیکان بۆتە ناوچەیەکی قەدەغەكراو بۆ زێدەتر تێگەیشتن و ئاگادار بوون لە ژیانی خەڵکی گوندی لێلیکان هەوڵماندا بچین بۆ ناو گەندەکە، بەڵام خەڵکی گەوەندەکە پێیان ڕاگەیاندین ناتوانن هاوکاریمان بکەن بۆ ئەوەی بچینە ناو گوندەکە لەبەر ئەوەی ئەگەر ئاسایشی پارتی و هێزی تورکیا بزانن، هاوکاری ڕاگەیەندكارانمان کردووە ،دەست گیرمان دەکەن ئەشکەنجمان دەکەن و ژیانمان دەکەوێتە مەترسیەوە بۆیە بەناچاریی ڕوومان کردە كوێستانەكان ناوچەكە،لەگەڵ ڕەوە ندەكانیی ناوچەكە دواین کە لە ناوچەکە بەجێ بوونە، کە ئەوانیش بەشێکن لە قوربانییەکانی بۆردوومانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا چووین لە نزیکەوە لەگەڵ خەڵکی ناوچەی برادۆست ڕەشماڵ نشیەنەکان دواین کاتی گروپەکە گەییشتە كوێستانەكانیی بڕادۆست هەستمان بەوە کرد کە خەڵكی عەشیرەتی برادۆست کە ساڵانە لەمانگی ٦ دا کۆچ دەکەن بۆ ناوچەی کوێستانیەکان،بەڵام ئەمساڵ درەنگتر كۆچیان كردبوو، لەهۆكاریی درەنگ كەوتنیانمان پرسی.

ئەو ڕەوندانەی کە هاتبوونە هەرێمەکە لەلایان گەریلاکانەوە پێشوازیان لی دەکرا جیگەیا ن هەر گونجاو باشیان بۆ دابێن دەکریت بۆئەوەی زۆرترین سود ببێن لەو کاتەی لەو ناوچەیە بەجێ دەبن، هەروەها گەریلاکان تێمی تایبەتی تەندروستیان دروست کردوە بە ناو ڕەشماڵەکاندا دەسوڕێنەوە بۆ ئەوەی هەرکاتی هەركێشەیەكی تەندروستی هاوڵاتیان هاوکاریان بکەن، هەروها ئەوە دەبنرێت پەیوندییەکی زۆر خۆشی کۆمەڵایەتی لە نێوان خەڵکی ناوچەکە هەیە، و لە کاتی خوڵقانی هەر کێشەیەک لەلاین گەریلاکانەوە هاوکاری دەکرێن بۆ چارەسەری کێشەکانیان .

ڕوومان کردە زۆمی مام عەزیر کاتی چوین شەونم کچی ما عەزیر خەرێكی دۆشێنی مەڕو بزنەکانی بوو بەدەم کار کردنەوە بۆ ئێمە قسەی کرد وتی: ئێمە بژێوی ژیانمان لەسەر کۆچەرییە و ژیانێکی خۆشە، بەڵام ئەمساڵ بە هۆی بۆردوومانەکانەوە ژیانمان تیک چووە لەوەڕی ئاژەڵەكانمان، هەمووی سوتاوە ژیانمان کەوتووەتە مەترسیەوە هەرەها شەونم وتیشی چەن رۆژ پێش ئیستا فرۆكەكانی تورکیا بۆردومانی ناوچەکەی کردوە مێشەکانیان هەمووی سوتاوە لەدرێژە گەرانەكانمان لە ناوچەکە چاومان کەوت بە هەڤاڵ هەڤاڵ قاسم ئەنگین کە لە ساڵی ١٩٩١ بەشداری ناو ڕیزی گەریلا بووە، خەڵكی مەرەشی باکوری کوردستانە قاسم ئەنگین ئیستا ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستانە ، پیش ئەوەی من بچم بۆ ناوچەی برادۆست خنیرە و خواکورک زۆر باسی پرو پاگەندەی تەکنیک فرۆکەی دەوڵەتی تورکیام بۆ کرا، بۆیە ترسم هەبوو لەوەی بچم بۆ شوینی گەریلاکان بەڵام کاتی چەن رۆژێک لەگەڵ گەریلاکان مامەوە بۆم دەرکەوت کە تورکیا چەندە تەکنیکی خۆی پێش دەخات گەریلاش بەسود وەرگرتن لە سروشتی ناوچەکە لە بەرامبەردا شێوازی نوی شەڕتەکتیکی گەریلای پیش دەخات بۆ ئەوەی تەکنیکی دەوڵەت پوچەڵ دەکەنەوە، بۆیە منیش سودم لە تەکتیکی گەریلا وەر گرت بۆ خۆ پاراستن لە فرۆکەکانی تورکیا، ئەو ماوەی لەگەڵ گەریلاکاندا مامەوە زۆر هەستم بەئاسودەی دەکرد و هیچ ترسێکم لە دڵدا نەمالەماوەی ئەوە چەند ڕۆژەی لەگەڵ گەریلاکان مامەوە گفتۆگۆمان زۆر لەسەر پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست وهێڕش داگیر کارییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، لەونێوەندەش پرسیاریێكم ئاراستەی هەڤاڵ قاسم کرد، دەربارەی داگیرکاری تورکیاوە.

 

ک-ش