ئێشکگری ئازادی: بۆ پاشەڕۆژێکی ئازاد تێکۆشانمان گەورەتربکەین

گرووپی ئێشکگری ئازادی لە هەفتەی ٦١٩ی چالاکیەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد: "بۆ خاوەنداری لە ئیرادەمان و شکاندی گۆشەگیری، بۆ داهاتوویەکی ئازاد بۆ ڕێبەرمان، بۆ کوردستانی ئازاد چالاکیەکەمان بەهێز بکەین."

ئێشکگری ئازادی لە هەفتەیی ٦١٩دا

ئێشکگری ئازادی کە بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتایهێنان سیستەمی قڕکەری ئیمراڵی لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە دەستپێکردووە، لە هەفتەیی ٦١٩دایە.

لە چالاکیەکەدا هەر هەفتەو لە وڵاتێکی جیاوازی ئەوروپاوە گرووپێک چالاکیەکە ئەنجام دەدەن. ئێشکگری ئەم هەفتەیەش پێکهاتوون لە کوردستانیانی شاری دوویسبوورگی ئەڵمانیا و بریتین لە مەسعود ئاڤاراس، عەبدوڵا تۆلایمان، موراد ئەرزەم و ئەدیق ئەلتاش.

'بە تیکۆشانمان خاوەنداری لە ڕێبەری گەلی کورد بکەین'

وتەبێژیی گرووپەکە مەسعود ئاڤراس ئەوەی بیرهێنایەوە لەو جێگەیی دامەزراوەی ئەوروپای لێیە ١٢ سالە، بێناوبڕ لە ئێشکگریدان و وتی: "دەزانن، کە ڕێبەری گەلی کورد ماوەی ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی دیلکراوە. لەمەشدا ڕۆڵی ئەنجوومەنی ئەوروپا هەیە. بۆ شەرمەزارکردنی ئەم ڕۆڵە، ئێمە لێرەین. گوایە ئەوروپا ناوەندی پاراستنی مافی مرۆڤە، بەڵام کە مەسەلە دێتە سەر مافی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی ئەوا ئەوروپا بێدەنگی هەڵەبژێرێت. بۆیە هەڵوێستی ئەنجوومەنی ئەوروپا لەم ڕووەوە شەرمەزار دەکەین. تاکو ئەنجام بەدەستدەهێنین لە چالاکیەکە بەردەوام دەبین و خاوەنداری لە ڕێبەری گەلی کورد دەکەین."

'بۆ داهاتوویەکی ئازاد بۆ ڕێبەرمان، تێکۆشانمان گەورەتر بکەین'

ئاڤراس بۆ ئافراندی پاشە ڕۆژێکی ئازاد بانگەوازی لە گەلی کورد کرد و وتی: "گەلی کورد لە قۆناغێکی گرنگدایە. ئێمە گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزار دەکەین. با تێکۆشانمان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی و گۆشەگیری مەزنتربکەین. بۆ خاوەنداری لە ئیرادەمان و شکاندی گۆشەگیری، بۆ داهاتوویەکی ئازاد بۆ ڕێبەرمان، بۆ کوردستانی ئازاد چالاکیەکەمان بەهێز بکەین."

لە کۆتایدا ئاڤراس ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانی مافداری گەلی کورد سەردەکەوێت.