عێراق، لەماوەی ٢٤کاتژمێردا ٨٧ كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی مردن بەهۆی کۆرۆناوە ڕاگەیاند، لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە: " له‌ماوه‌ی٢٤ كاتژمێری رابردوودا له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ٨٧ كه‌س بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ‌٢١ی حوزه‌یرانی٢٠٢٠، گیانلەدەستدانی ٨٧ کەسی دیکەی لە ماوەی٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە عیراق و هەرێمی کوردستان راگەیاند، بەمەش کۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدا له‌ عیراقدا گەیشتە هەزار و ١٠٠ کەس.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكردوه‌ كه‌ له‌ هه‌مان ماوه‌دا‌ هه‌زار و ٦٤٦ كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبووان بۆ٣٠ هەزار و ٨٦٨ کەس زیادی كرد.

هه‌ر له‌ هه‌مان ماوه‌دا ٧٢٤ كه‌س له‌ عیراق دوای توشبوونیان به‌ كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌ و به‌و رێژه‌یه‌ش ژماره‌ی چاكبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته ‌١٣ هه‌زار و ٩٣٥ كه‌س.

ز.ش