'هەر زمانێک پێناسەی کۆمەڵگەیەک دەکات'

ڕێکخراوی زمان و پەرەوەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی شەنگال بە بەیاننامەیەک ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆزکرد و وتی: "خاوەنداریکردن لە زمان، خاوەنداریکردنە لە کۆمەڵگە."

ڕێکخراوی زمان و پەرەوەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی شەنگال لە قوتابخانەی خەربات قەوالا بە بەیاننامەیەک ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆزکرد. لەسەر ناوی ڕێکخراوەکە لە لایەن مامۆستایی زمانی کوردییەوە بەیاننامەکە خوێندرایەوە.

بەیاننامەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:

"کاتێک بابەت دەبێتە چاند و زمان، ئەو کاتە لە بناغەی کۆمەڵگە تێدەگەین، چونکە هیچ کۆمەڵگەیەک بەبێ چاند و زمان بوونی نابێت. زمان حەقیقەتی مرۆڤە، بۆیە پێویستە خاوەنداری لە چاند و زمانمان بکەین.

زمان چالاکیەکی بنەڕەتی مرۆڤە، لەبەر ئەوە گەر بە زمانی خۆمان بنوسین و بخوێنینەوە، ئەوکات چاند و زمانی خۆمان ئاشنا دەبین.

زمان پایەیی بنەڕەتی کۆمەڵگەیە. بۆیە ١٥ی گوڵان بۆ زمانی کوردی ڕۆژێکی تایبەت و گرنگە. لەبەر ئەوە زمان بە هەر ئەلفبێیەک بەکاردەهێنرێت، هەر ئەلفبێیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە. بەڵام لە نێو هەموو شێوە ئەلفێیەکاندا ئەلفبێی لاتینی هەر دەوڵەمەند و زۆر بەکارهێنراوە.

١٥ی گوڵان ڕۆژی زمانی کوردییە. وەک ڕێکخراوی زمان و پەرەوەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی شەنگال ڕۆژی زمانی کوردی پیرۆز دەکەین و خاوەنداری لە زمان و هەبوونی خۆمان دەکەین. لەبەرئەوەی زمان قەڵایەکی سەخت و نەگیراوی مرۆڤە. هەر زمانێک، مێژوویەک، چاندێک و وێژەیەک ناسێنەرەوەی کۆمەڵگەیەکە.

بۆیە پێوستە خاوەنداری لە چاندی خۆمان بکەین. بە زمانی خۆمان بنوسین و بخوێنینەوە تا ئەوەی حەقیقەتی خۆمان لەبیرنەکەین. چونکە زمانمان حەقیقەتمانە. جارێکی تر وەک ڕێکخراوی زمان و پەرەوەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی شەنگال ئەم ڕۆژە پیرۆزدەکەین. هەبوون و ناسنامەی خۆمان بپارێزیین."

دوای خوێندنەوەی بەیاننامەکە، خوێندکاران دەستیان کردەوە بە وانەکانیان.