ناسنامەی دوو گەریلایی شەهید ئاشکرا کرا
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد کە لە خواکوڕک شەهید بوون و وتی: " هاڕێیانی هێژامان بە ڕیز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە، کە وابەستەی سەرکەووتن بوون و شێوازی فیدایی ئاپۆییان کردبوو بە بنەمای تێکۆشانی خۆیان."
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکراکرد کە لە خواکوڕک شەهید بوون و وتی: " هاڕێیانی هێژامان بە ڕیز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە، کە وابەستەی سەرکەووتن بوون و شێوازی فیدایی ئاپۆییان کردبوو بە بنەمای تێکۆشانی خۆیان."
ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا سەبارەت گەریلا شەهیدەکان ئەمەیی خوارەوەی باسکرد:
"لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٤دا لە دەرنجامی هێرشەکانی دووژمن بۆ سەر هەرێمی خواکوڕک هاوڕێیانمان مەروان و تووفان شەهید بوون.
هاوڕێیانمان مەروان و تووفان لە هەر گۆڕەپانێک بووبێتن بە شێوەیەکی فیدای بەشدار بوون و بۆ ئەوەی هێڵی ئاپۆیی بە ژیانی بکەن ڕەنجی زۆرییان دا. هاوڕێیانمان مەروان و تووفان لە دژی قڕکردنەکانی دوژمن لە بەرامبەر گەلەکەماندا گورزی کوشندەیان لە دوژمن وەشاند و لە هەرێمی جیاواز جیاوازدا گەریلایەتییان کردووە. ڕەوشتی ژیانی پارتەکەمانیان بۆ خۆیان کرد بە سەرچاوەیەکەی گەورە، لەسەر بنەمایەکی بەهێز تێکۆشانیان تاجدار کرد. لەسەربنەمانی دڵسۆزی بە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان هەوڵیاندا هەموو ئەرکێکیان جێبەجێ بکەن. وەک میلیتانە فیداییەکانی ئاپۆیی بوون بە هەڵگری تێکۆشانێکی بەهێز و بێ سنور. هاوڕێیانمان کە بە هێزییەوە لە هەموو گۆڕەپانێکی بەرخۆدانندا بوون بۆ پاراستی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان ڕەنجی مەزنیان پێشکەشکرد، توانیان بە بەشدراییەکانیان ببن بە میلیتانێکی لە بیرنەکراو. وەک میلتانەکانی دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان، هەموو کاتێک بۆ سەختریین گۆڕەپانەکان پێشنیاریی بەشداری لە تێکۆشانیان دەکرد.
هاوڕێیانمان مەروان و تووفان کە هەموو کاتێک ئامادەییان تێدابوو هەموو ئەرکێکی شۆڕشگێڕی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێکەن، خاوەندرییان لە بەرپرسیارێتی مێژووی خۆیان کرد و بەم هەڵوێستانەیان لە دڵی هاوڕێیانیدا جێگەی خۆیان دەکردەوە. جارێکی تر هاڕێیانی هێژامان بە ڕیز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە، کە بە وابەستەی سەرکەوتن بوون و شێوازی فیدایی ئاپۆییان کردبوو بە بنەمای تێکۆشانی خۆیان.
سەرساغی خۆمان بۆ تەواوی گەلی وڵاتپارێزمان، بە تایبەت بۆ بنەماڵەی هاوڕێیانی هێژامان مەروان و تووفان دەربڕین و بەڵێنی خۆمان دووبارەدەکەینەوە تێکۆشانی هاوڕێیانمان بە مانا و بڕیاردارییەوە بەردەوام بکەین.
ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم شێوەیە:
ناسناو: مەروان زێرەڤان
ناو و پاشناو: ئەحمەد ئیبراهیم ئەل ئەحمەد
شوێنی لە دایکبوون: حەلەب
ناوی دایک و باوک: فاتمە- ئیبراهیم
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی نیسانی ٢٠٢٤ / خواکوڕک
***
ناسناو: تووفان کۆچەر
ناو و پاشناو: ئەحمەد بایار
شوێنی لە دایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: تایبەت- عەبدوڵا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی نیسانی ٢٠٢٤ / خواکوڕک."