وڵاتپارێزی دێرین و باوکی ٢ گەریلا و ٢ زیندانیی سیاسی کۆچی دوایی کرد

تەیفیک ئاتەش وڵاتپارێزی دێرین و کەسایەتیی دیاری تێکۆشانی ئازادی لە ئامەد و باوکی ٢ گەریلا و ٢ زیندانیی سیاسیی کۆچی دوایی کرد.

تەیفیک ئاتەش (عەبدولکەریم) ٥ رۆژ لەوە پێش بەهۆی مەینی خوێن لە مێشکیدا رەوانەى نەخۆشخانەى دیجلەى ئامەد کرا، بەڵام دواى ٥ رۆژ بەرەنگاری لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

تەیفیک ئاتەش وڵاتپارێزی دێرینی بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان تا دوا هەناسەى قەڵایەک و پشتیوانێکى بەردەوامی بزووتنەوەى ئازادی بوو و باوکی ٢ گەریلا و ٢ زیندانیی سیاسیشە. رەمزییە ئاتەشی هاوژینیشی یەکێک لە دایکانی ئاشتیی بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان بوو و ساڵی پار کۆچی دوایی کردبوو.

تەرمی تەیفیک ئاتەش کەسایەتی و وڵاتپارێزی دێرین برایەوە بۆ گوندەکەى خۆی بە ناوی تەپەجیک لە ناوچەى کۆجاکۆی ئامەد، کە لە ساڵانی ١٩٩٠ کاندا لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە ئاگری تێبەردرابوو و کاوکرابوو.

تەرمی تەیفیک ئاتەش بە مەراسیمێکى شایان و لەلایەن جەماوەرەوە بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بە خاکسپێردرا.

ژ.ت