تەمەلی: پێویستە بە دەستبەجێ شاندێک بچێتە ئیمراڵی

سەرۆک فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) سەزای تەمەلی ناڕازیبوونی خۆی بەرامبەر درۆی وەزارەتی داد پیشاندا و وتی: "پێویستە دەستبەجێ شاندێکی لێکۆڵینەوە بچێتە ئیمراڵی."

سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی

سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی سەزای تەمەلی لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لە ئەنجوومەن ئەنجامدا و گەشەسەندنەکانی ڕۆژەڤی هەڵسەنگاند. لە سەرەتادا تەمەلی سەرکەوتن و بوون بە پاڵەوانی  یانەی ئامەد سپۆرتی پیرۆزکرد.

هەرەوەها بە ڕێزەوە ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی دەنیز گەزمیش و هاوڕێکانی یادکردەوە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا تەمەلی هەڵوێستی ناڕازیبوونی بەرامبەر دەستگیرکردنەکانی ١ی ئایاری ئەستەنبوڵ دا و وتی: "ئەوەی لە ئەستەنبوڵ ڕوویدا جگە لە تاوان هیچی ترنەبوو. کێ تاوانی کرد؟ تاوانی وەزارەتی ناوخۆی و هێزە ئەمنییەکانە. وێڕای بڕیاری دادگای باڵا، زیاتر لە ٤٢ هەزار پۆلیسیان بڵاوکردەوە بۆ ڕیگریکردن لە پیرۆزکردنی جەژنی ١ی ئایار لە تەقسیم، زیاتر لە ٢٠٠ کەس دەستبەسەرکران و بە داخەوە کە ٣٨ لەوانە دەستگیرکران. ئەمە جێگەی قبوڵ نیە و داوا دەکەین ئەوانەی دەستگیرکراون بەزوترین کات بەربدرێن."

ناڕازایبوونی بەرامبەر بە وەزارەتی داد پیشاندا

تەمەلی وەڵامی ناڕازیبوونی بەرامبەر وەڵامی "گۆشەگیری نیە"ی بەڕێوبەرایەتی گشتی زیندانەکانی گرێدراوی وەزارەتی داد پیشاندا و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "تەماشاکەن لە داواکارییەکانی هەموو پەرلەمانتارانمان لە کۆمیسۆنی مافەکانی مرۆڤی ئەنجوومەندا، ئەوەمان دیاریکرد کە لە ئیمراڵی بەجێگەیاندنێکی سیستەمێکی ئاوارتە هەیە. کۆمیسۆنیش نوسینێکی وەزارەتی دادی پیشان داین کە دەڵێت "گۆشەگیری نیە" چۆن گۆشەگیری نیە؟ وا ماوەی ٤ ساڵ و مانگێکە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەراندا نیە. ٣٨ مانگە زانیاری نەدانێکی ڕەها هەیە. کۆمیسۆن دەڵێت بۆ ئەوەی بتوانین باسی گۆشەگیری بکەین، پێویستە زانیاری وەرنەگرتنێکی ڕەها هەبێت. 'ئێ بەڵی زانیاری وەرنەگرتنێکی ڕەها هەیە. ٣٨ مانگە هیج کەناڵێکی پەیوەندیکردن نیە. هیچ زانیارییەک نیە."

تەمەلی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ماوەی زیاتر لە ٢٤ ساڵە بە هۆیی گۆشەگیرییەوە تورکیا لە ناو قەیرانی قوڵدایە، لە بێ یاسایی و ناددپەروەرییەکی گەورەدا گیری خواردووە و وتی: "بۆ ئەوەی کۆتایی بەم دۆخە بهێنین، دیسانەوە بانگەوازی لە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ئەنجوومەن دەکەین، بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکیان، پێویستە دەسبەجێ شاندێکی لێکۆڵینەوە بچنە دوورگەی ئیمراڵی."