لە گرتووخانەی پیتی (M)ی شاری وان زیندانیان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا راپەڕین

بە هۆی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیندانیانی ناو گرتووخانەی پیتی (M)ی شاری وان کە داوای ئازدکردن دەکەن، راپەڕین. بە پێی زانیاریەکان لە گرتووخانەşm ئاگر کەوتووەتەوە.

زیندانیانی ناو گرتووخانەی پیتی (M)ی شاری وان کە بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە چاوەروانی ئازادکردندان، دوای ئەوەی داواکاریەکەیان جێبەجێ نەکرا، ناڕەزایەتیان دەربڕی و راپەڕین.

دوای ئەوەی لە گرتووخانەکە ئاگر کەوتەوە، لە گەڕەکەکانی دەوروبەری گرتووخانەکە دەنگی فیکە و هاواری خەڵک بیسترا.

هێزەکانی پۆلیس و جەندرمەکانی رژێمی تورک کەوتنە ئامادەباشیەوە و ئامبوڵانس و ئوتومیلی ئاگرکوژێنەوە بەرەوە گرتووخانەکە بەڕێکەوتن.

ز.ش