هەپەگە: لە خواکورک ٣ سەربازی دوژمن کوژران

گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەى خواکورک گورزیان لە سوپای تورک دا. لە چالاکیی سابوتاژی هێزەکانى گەریلادا ٣ سەربازی تورک کوژران. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ناسنامەى ٢ گەریلای بڵاوکردەوە، کە لە بازید شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەوباریەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە:

"سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە ١٥ی نیساندا لە ئەرموشی ناوچەى خواکورک لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا دەستی بە ئۆپراسیۆنکرد. هێزەکانمان لە دژی سەربازانى دوژمن، کە لەو ناوچەیەدا بڵاوەیان پێکرابوو چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا ٣ سەربازی دوژمن کوژران. ئۆپراسیۆنەکە هەر ئەو رۆژە بە بێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێهات. یەکەکەى ئەنجامدەری چالاکییەکە بە شێوەى سەرکەوتوانە گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپاری کۆماری تورکیای داگیرکەر رۆژی ١٤ی نیسان دەورووبەری گوندی چەکانکێ-یان لە ناوچەى گارەی سەر بە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بۆردومانکرد. لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە، بەڵام زیان بە باخ و باخچە و رەزی هاووڵاتییانى ناوچەکە گەیشتووە.

لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی کڕی هالاج لە بازیدی ئاگری ئۆپراسیۆن ئەنجامدا و لە دواى بۆردومانى ئاسمانى لە ئۆپراسیۆنەکەدا پەیوەندیمان لەگەڵ ٢ هەڤاڵمان پچڕا. ئەو ٢ هەڤاڵەمان لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا شەهید بوون. زانیارییەکان لەبارەى ناسنامەى ئەو هەڤاڵانەمانەوە، کە شەهید بوون بەمشێوەیەیە.

نازناو: بەهار قەندیل

ناو و پاشناو: حەمیدە عەلی

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: یازێ – عەبدولڕەحمان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ /  ئاگری

****

نازناو: تێکۆشین شۆڕش

ناو و پاشناو: نارین ئاکچای

شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبول

ناوی دایک و باوک: نورجان - عەبدولکەریم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ /  ئاگری

****

هاوڕێیانمان تێکۆشین و بەهار لە دژی سیاسەتەکانى تواندنەوە و سڕینەوەی دەوڵەتە داگیرکەرەکان و سیستمی کاپیتالیستی دژ بە گەلەکەمان، بە بڕوا و هۆشمەندیی گەورەوە بەشداری ریزەکانى تێکۆشان بوون و بەرخودانى گەورەیان کرد. هاوڕێیانمان خواستیان لە هەموو شوێنێکى کوردستان تێکۆشانێکى بەهێز بەڕێوەببەن و لەو پێناوەدا هەموو ئەو ئەرک و بەرپرسیارییەى دەکەوتە سەر شانیان بەجێیان دەهێنا.

هاوڕێیانمان بەهار و تێکۆشن بە ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ و ژنی ئازاد خۆیان هۆشیار و شارەزا کرد و لە هەموو ئەو ناوچانەدا کە تیادا تێکۆشانیان بەڕێوەدەبرد، بە ئەرکی پێشەنگایەتی هەڵدەستان. هەڤاڵانمان هەموو ساتێک لە دژی عەقڵییەتى داگیرکەر و تاڵانکەر تێدەکۆشان و لە دواین تێکۆشانیشیاندا قارەمانانە بەرخودانیانکرد و شەهید بوون.

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکانی ئەو هاوڕێ شەهیدانەمان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێن و پەیمان دووبارە دەکەینەوە، کە بۆ داهاتوویەکى ئازاد و رووناک تێکۆشانەکەیان سەر بخەین".

ژ.ت