یەپەژە شەهیدبوونی فەرماندە زۆزان حەسەکەی راگەیاند

فەرماندەیی گشتیی یەپەژە رایگەیاند، کە یەک لە پێشەنگەکانی شۆڕشی ژنان زۆزان حەسەکە شەهید بووە و رایگەیاند، کە شەهید زۆزان لە تێکۆشانی ٣٤ ساڵەی خۆیدا بووەتە مێژووی تێکۆشانی ژنانی کورد و کۆمەڵگەی کوردستان.

فەرماندەیی گشتیی یەپەژە لەبارەی ئەو بابەتەوە لە سەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ناسنامەی شەهید ئاشکرا کراوە و ئەم زانیاریانە خراونەتەڕوو:

"ئێمە لە کەسایەتی فەرماندەی یەپەژە زۆزان حەسەکەدا، کە لەو کاتەی لەسەر ئەرکەکەی بوو گەیشتە کاروانی شەهیدان، بە پێزانینەوە سەرجەم ئەو هەڤاڵانەمان بە بیر دەهێنینەوە کە لە شۆڕشی ئازادی کوردستاندا گیانیان بەخت کردووە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخ و وڵاتپارێزی هەڤاڵ زۆزان، گەلەکەمان و هەڤاڵانی دەکەین.

هەڤاڵ زۆزان لە ساڵی ١٩٩٠ لە شاری حەسەکەوە بەشداری ریزەکانی شۆڕشی ئازادی کوردستانی کرد. لەتەمەنێکی گەنجیدا بوو، بە هەستی گەنجانەوە تا رۆژی شەهیدبوونی درێژەی بە تێکۆشاندا. لەبەر ئەوەی هەڤاڵ زۆزان ریشەی کولتوری دایکسالاری هەبوو، بە تایبەتمەندییە ساکار، دروست، سروشتی و لێبوردەیی خۆیەوە دەناسرایەوە. لەتێکۆشانی ژیانی خۆیدا بە هێز، زانابوون و بڕوابەخۆبوونی، لە چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵگادا تا کۆتایی خاوەن ئیرادە و زانابوونی قووڵ بوو. بە سەرکەوتنی هێڵی ئازادی تاکۆتایی بڕوامەندبوو. لەبەر ئەو هۆکارە، خاوەنداری لەو نەریتە بەرخودانە مێژوویەش دەکرد کە سەرچاوەی ئەو بوو. خۆی بونیادنا. بووە هی خۆی. هەروەها خاوەنداری لە کولتوری دایکسالاری دەکرد و بووە شۆڕشگێری گەلەکەی.  

هەڤاڵ زۆزان لە ئەکادیمیای رێبەر ئاپۆ خۆی لەگەڵ ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ ئاوێتە کرد. بەو پەروەردەیەی لە گۆڕەپانی رێبەرایەتیدا بینی رووناکی رێگەی تێکۆشانی خۆی دیاریکرد و بۆ هەموو ژیانی خۆی کردە بناغە. لە گۆڕەپانەکانی گەریلا، لە بوارە کۆمەڵایەتیەکان، لە خەباتی پەروەردە و پێشەنگایەتی شەڕدا وەک ژنێکی شۆڕشگێڕ بەشداری کرد و رۆڵی گێڕا. لە هەموو بەرەیەکی تێکۆشاندا هەڤاڵ زۆزان بە بڕیاربوونی روون، بە هەڤاڵێتی دروست و بە باوەڕمەندبوون بە سەرکەوتنی شۆڕش، بەشداربوونێکی راست، باش و جوانی خوڵقاند. بە بەشداربوونی خۆی بووە پێشەنگی شۆڕشی ژنان.

هەروەها لە سەرەتای شۆڕشی رۆژئاوادا بە تایبەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی داعش، رووی کردە رۆژئاوا. وەک پێشەنگ و فەرماندەی شۆڕشی ژنان بەشداربوو. لە کۆبانێ، سەرێکانی و دێرەزور ئەرکی پێشەنگایەتی شۆڕشی بەجێگەیاند. بە درێژایی ئەو ساڵە زۆرانە هەڤاڵ زۆزان وەک فەرماندەیەکی یەپەژە پێشەنگایەتی بۆ شۆڕشی ژنان کرد. تا کۆتا هەناسەی لە بەرەوپێشبردنی شۆڕشدا بە رەنج و زانابوونی لەو پێناوەدا خۆی بەخت کرد و لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکەکەی شەهیدبوو.

بە رەنج و کەسایەتی سادە، راستگۆ، بوێر و گیانباز بووە سەرچاوەی بەردەوامیدان بە بەڵێنی سەرکەوتن و بەرخودان. گەلی کورد ، ژنان و گەنجانی کورد، ئەو ژنانەی بۆ ئازادی و یەکسان تێدەکۆشن، رێبازی هەڤاڵ زۆزان دەگرنەبەر.

جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی ماڵە فاتمە، سەرجەم ژنانی کوردستان و هەڤاڵە تێکۆشەرەکانی دەکەین".

ناسنامەی شەهید:

ناسناو: زۆزان حەسەکە

ناو و پاشناو: مونەوەر فاتمە

شوێنی لەدایکبوون: ١٩٧٠ حەسەکە

ناوی دایک: شەمسە

ناوی باوک: عەنتەر

کاتی شەهیدبوون: ٠٢-٠٤-٢٠٢٤

هـ . ب