هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئیدر شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە ٨ی حوزەیران لە ئیدر شەهید بوون و وتی:"هاوڕێکانمان هەژار، مەزلۆم، سارینا و سەرهاد، بەرخۆدانێکی داستانیان تۆمار کردووە."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ناسنامەی گەریلا شەهیدەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"٧ی حوزەیران هێزەکانمان لە دەڤەری کرێ سۆری سەر بە ناوچەی باشانی ئیدر ڕووبەڕووی یەکینەیەکی سوپای داگیرکەری تورک بوونەوە و شەڕ ڕوویدا. لە شەڕدا هێزەکانمان گورزی گەورەیان لە داگیرکەراندا، دواتر سوپات داگیرکەری تورک ٨ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:٠٠ لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد، هەمان ڕۆژ تا شەو لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕێکی سەخت ڕوویدا. لەو شەڕەدا ٤ هاوڕێمان کە لەدژی دوژمن بە قاڕەمانی شەڕیان کرد، شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: هەژار ئاگری

ناو و پاشناو: وەحید چور

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

ناوی دایک و باوک: نەجلا و بەدرخان

شوێن و مێژووی شەهادەت: ئیدر/٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

 

نازناو: مەزلۆم سەرهاد

ناو و پاشناو: سەیهان تاش

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: نەدیمە و سولەیمان

شوێن و مێژووی شەهادەت: ئیدر/٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

 

نازناو: سارینا شەڕڤان

ناو و پاشناو: مەهناز حەسەن خەلەفۆ

شوێنی لەدایکبوون: ماکۆ

ناوی دایک و باوک: زەینەب و حەسەن

شوێن و مێژووی شەهادەت: ئیدر/٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

 

نازناو: سەرهان ئوموت

ناو و پاشناو: ئونور یوروکلو

شوێنی لەدایکبوون: ئەستەنبوڵ

ناوی دایک و باوک: لەتیفە و عەلی سەعید

شوێن و مێژووی شەهادەت: ئیدر/٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

بەرخۆدانێکی داستانیان تۆمار کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو کاتێک بە هێرشکردن بۆسەر شەرەف و بەها مەعنەویەکانی گەلی کورد، دەیەوێت هەبوونی کوردی لەناو ببات. دەوڵەتی قڕکەری تورک، بە هاوکاری هێزە ئیمپریالیستەکان و داگیرکەران بێ ئەوەی یاسایەک بناسێت، بە کردەوە نائەخلاقیەکانی بە هەموو شێوەیە دەیەوێت گەلی کورد کۆمەڵکوژ بکات. ئەمڕۆ گەلی کورد لەناو چنگی قڕکردنێکدایە کە لەدەرەوەی هەموو پێوانەیەکی مرۆڤیدایە. کادرە پێشەنگەلانی ئەم تێکٶشانە بۆ تێکۆشانی بەشەرەف بەردەوامی پێبدەن و ئیرادەی و هیوای ئەم گەلە مەزلۆمە سەرلەنوێ زیندوو بکەنەوە، گیانی خۆیان فیدا دەکەن و دەبەخشن. بەڵام دەست لە بەرخۆدان و شەرەفیان هەڵناگرن. هاوڕێ هەژار، مەزلۆم، سارینا و سەرهات کە کادری پێشەنگ بوون، خاوەنداریان لە بەرخۆدانی بەشەرەفی شەهیدا قاڕەمانەکان کرد و بوونە پێشەنگی ئەم ڕیگایە.

هاوڕێکانمان هەژار، مەزلۆم، سارینا و سەرهاد کە هەریەکەو لە دەڤەرێکی کوردستان لەدایکبوووە، بەڵام ئەو زوڵم و کردەوانەی بەرانبەریان کراوە یەک بوو. لەدژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک بۆ تواندنەوە گەلی کورد و لەناوبردنی هەبوونی کورد، بە گیانی ئەو ڕاستیەی کە لەناو پەکەکەدا ئەو بەرخۆدانەی دەکرێت، دوایین ڕێگای ڕزگاریە، بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردە کرد، لە ژیانی گەریلادا و لە شەڕی دژی دوژمندا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا. لەدژی هەوڵەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە هەوڵ دەدات گەریلا لەناوببات، هاوڕێکانمان هەژار، مەزلۆم، سارینا و سەرهاد بەرخۆدانی داستانیان تۆمار کرد.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاورێ شەهیدە قاڕەمانەکانمان دەکەین و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و دەکەین. بە سەرکەوتنی تێکۆشانمان، بەڵێن دەدەین کە هەستەکانیان هەموو کاتێک لەناوماندا دەژین."

ف.ق