دانیشتوانی کۆبانێ سەرباری دەرفەت و توانای سنووردار ئامادەکاری بۆ جەژنی رەمەزان دەکەن

لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان خەڵکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سەرباری دەرفەت و توانای سنووردار خۆیان بۆ جەژن ئامادە دەکەن.

لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، گەلی سوریا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سەرەڕای هەلومەرجی دژوار و سەرباری گەمارۆکان، هەوڵ دەدەن بە کڕینی شیری و جلوبەرگ خۆیان بۆ جەژنەکە ئامادە بکەن. بەهۆی گەمارۆکانەوە لە هەندێک ناوچەی وەک شێخ مەقسود، ئەشرەفیە و شەهبا ئەوان لە کڕینی شیرینی بێ بەشن. لەناو بازاڕەکاندا بە هۆی هاتنەوەی جەژنەوە هیچ جموجۆڵێک بەدی ناکرێت، ئەمەش هەم بۆ گەمارۆکان و هەمیش بۆ دۆخی دژواری ژیان لەوێ دەگەڕێتەوە.

لە هەرێمی فرات لەناو بازاڕەکاندا جەماوەر بە هۆی دۆخی دژواری ژیان، بۆ کڕینی جل و بەرگ و شیرینی تواناکانی کڕینی سنووردارن.

لە هەرێمی فراتیش گەلی هەرێمەکە بەر لە جەژن پیرۆزبایی لە یەکتر دەکەن، روودەکەنە گۆڕستانەکانی شەهیدان و لەوێ یادی شەهیدان دەکەنەوە. دواتر هەموو کەس شیرینی بڵاو دەکەنەوە و جەژنە پیرۆزە لەیەکتر دەکەن.

لە دیمەشقی پایتەخی سوریاش بەهۆی بەرزی نرخ و گرانیەوە گەل ناتوانن پێدایوستییەکانی جەژن دابین بکەن و لە شیرینی و جل و بەرگی جەژن بێبەشن.

هـ . ب