کۆنفرانسەکە کە لەلایەن کوردیناسیۆنی پشتیوانی نەتەوەیی کوردستان( CNSK) ڕێکخرابوو، پارێزەرانی بەناوبانگی فەرەنسا کریستیان چاریر بۆرنازێل، دەیڤید ئاندیک، ئەنتوان کۆمت و ژان لویس مالتێرێ، لەنێویاندا یان فێرمۆن پارێزەری بەلژیکی، ئەندامی ئەنجومەنی پاریس جینێڤیڤ گاریگۆس و ئاکادیمیست پاسکال تۆرێ بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا کرد.
لە وتاری دەستپێکی دانیشتنەکەدا، پارێزەر کریستیان چاریر بۆرنازێل ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە گرتن و دیپۆرتکردنەوەی کوردان لە فەرەنساوە شەرمەزار بکرێت.
پارێزەر ئەندیچ: گوڵتەکین وەک پاکەتێک ڕادەستی دەزگای هەواڵگری تورکیا کرایەوە
پارێزەر دەیڤید ئەندیچ مافی قسەکردنی وەرگرت و لەسەر دۆخی چالاکوانی کورد سەرحەد گوڵتەکین کە لە مانگی نیساندا بە تورکیا دیپۆرتکرایەوە سەرەنجەکانی خستەڕوو و کردەوەکەی شەرمەزار کرد.
ئەندیچ ئاماژەی بەوەشکرد کە شێوازی دیپۆرتکردنەوەی گوڵتەکین "ڕفاندنە" و ڕوونیکردەوە، چالاکوان گوڵتەکین تووشی نەخۆشییەکی قورس هاتووە بەناوی مارفان سیندرۆم و وتی: "دەستەکانی دەبەستن و لێیان داوە بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆی نەکات. هەموو ئەمانە بە نهێنی ئەنجام دراون، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە لە دەرەوەی یاسا کراوە. سەرحەد وەک پاکەتێک لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ ڕادەستی هەواڵگری تورکیا کرا. ئەمەش پێشێلکارییەکی ڕوونە بەپێی یاسای وڵات."
جێنیڤیڤ گاریگۆس ئەندامی ئەنجومەنی پاریس و سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٠١ەوە یاسا نێودەوڵەتییەکان بە ئاشکرا پێشێلکراون.
تۆرە: ستاتۆی ٥٠ چالاکوانی کورد لێیان وەرگیراوەتەوە
پاسکال تۆرە ئاکادیمیست باسی لە دەستبەسەرکردن و گرتنی چالاکانی کورد لە فەرەنسا کرد و وتی: "لە ماوەی دە ساڵدا دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی کورد لە ٦ مانگەوە بۆ ٢ ساڵ زیادی کردووە. ئێمە دەبینین ئەو کەسانەی کە بەشداری خۆپیشاندانیان کردووە یان بەشداری کۆبوونەوەکان بوونە دەستبەسەر دەکرێن. مەزەندە دەکرێت کە ستاتۆی ٥٠ چالاکوانی کورد وەرگیرابێتەوە.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قارەمانن لێرە تیرۆریست
پاسکال تۆرە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک قارەمان دەبینن و لێرەش وەک تیرۆریست سەیر دەکرێن. تێکۆشان لە دژی تیرۆر بەبێ دادپەروەری مەحاڵە. نیشاندانی پەکەکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەبێتە هۆی تاوانبارکردنی چالاکوانانی کورد. ئەمەش ڕێگری دەکات لە گفتوگۆەکانی داهاتوو دەکات بەو پێیەی پەکەکە گەورەترین هێزی ناوچەکەیە کە ڕۆڵی لە سەقامگیریدا هەیە. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەوروپا ڕێگە بۆ تورکیا خۆش دەکات سیاسەتەکانی خۆی بەسەر ئەوروپادا بسەپێنێت. لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، داوا دەکەین گۆڕانکارییەکان بە سیاسەتێکی هەمیشەیی بکرێت و کورد لە فەرەنسا بپارێزرێت.
فێرمۆن: فەرەنسا گوشار دەخاتە سەر بەلژیکا
یان فێرمۆن پارێزەری بەلژیکی سەرنجی بۆ هێرشەکانی دژی ڕێکخراوە میدیاییەکانی کوردان لە بەلژیکا ڕاکێشا و وتی: "فەرەنسا گوشار دەخاتە سەر بەلژیکا".
پارێزەر فێرمۆن سەبارەت بە هێرشەکانی لەسەر ڕێکخراوە میدیاییەکانی کوردان لە بەلژیکا وتی: "ئەم هێرشانە نوێ نیین. بەڵکوو لە ساڵی ١٩٩٦ەوە بەردەوامن و وتی: "چاپەمەنی کوردان لە ساڵی ١٩٩٦ـەوە لە بەلژیکا بە هۆی هاوپەیمانی لەگەڵ تورکیا ڕووبەڕووی هێرشی نایاسایی دەبنەوە وئاماژەی بەوەشکرد کە دادگای باڵای بەلژیکا لە ساڵی ٢٠٢٠لە بڕیارێکدا پەکەکەی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند، لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٤، دوای داوای هاوکاری دادوەری فەرەنسا، دەستیان بە پشکنین لە تەلەفزیۆنەکانی کورد لە بەلژیکا کرا. بە ئەنجامدانی ئەم کارە دادگای باڵای بەلژیکاش دۆخەکەی نەدا بەرچاوان. بەلژیکا لە کردەوەیەک لێکۆڵینەوە دەستپێدەکات کە تاوان نییە."
کۆمت: لەسەر داعش دەستوەردان لە بەلژیکا دەکەن
ئەنتۆنی کۆمت، سیستمی دادپەروەری ئەوروپای شەرمەزار کرد و وتی: "دادوەری فەرەنسا لە پێوەندی لەگەڵ ئەو زانیارییانەی سەبارەت بە داعشەوە کە لە تورکیا پێی دەگات دەستوەردان لە بەلژیکا دەکات. مافە بنەڕەتییەکان لەژێر ناوی دیپلۆماسیدا پێشێل دەکرێن.