دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر کۆبانێ و تل تەمر

سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی کۆبانێ و تل تەمری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردوومان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار ( ANHA) ، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی جارخلی، زۆرمغار شیوخ لە ڕۆژئاوای کۆبانێی بۆردومان کردووە.

هاوکات دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گوندی تاول لە ناوچەی تل تەمر.

سەبارەت بە ئەنجامەکانی هێرشەکان هیچ زانیارییەکی ڕوون لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت