لە کۆبانێ پەروەردەی زمانی کوردی دایکان کۆتایی هات

لە کۆبانێ پەروەردەی زمانی کوری کە ٤٥ رۆژە بۆ دایکان ئامادەکرابوو کۆتایی هات و بڕوانامەکانیان وەرگرتەوە.

لە گوندی گەورک حەبیبی کۆبانێ پەروەردەی زمانی کوری کە ٤٥ رۆژە بۆ دایکان ئامادەکرابوو کۆتایی هات. بۆ دایکان مەراسیمی بڕوانامە ئەنجامدرا. لە مەراسیمەکەدا خولەکێک رێز لە شەهیدانی ئازادی کوردستان گیرا. دواتر محەمەد موسلیم ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەیی پارتی یەکێی دیموکراتی قسەی کرد و وتی، " دوژمن بەر لە هەموو شتێک هێرش دەکات سەر زمان و دەیەوێت زمانمان لەناوببات. بۆیەش پەروەردەی زمان بۆ دایکان زۆرگرنبە."

نارین فورات بەڕێوەبەری شارەوانی ناوچەی تەک خەزالیش لەمبارەیەوە وتی، " ئەم زمانە بە رەنجی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ژیاوەتەوە. دوژمن هەوڵ دەدات زمانمان لەناوببات. تێکۆشانیش لەدژی ئەوە، بەم شێوەیە دەبێت کە بە زمانی خۆمان بخوێنین و دایکانمان فێری خوێندن و نوسین بکەین."

دوای قسەکردن منداڵان گۆرانیان پێشکەش بە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادی کرد.

لە کۆتاییدا دایکان بڕوانامەکانیان وەرگرت.

ف.ق