لە سێمالکا لەدژی سیاسەتی قڕکردن پەیامی بەرخۆدان

لە سێمالکا لە چالاکیەکەدا کە ١٠٦ رۆژە بەردەوامە، بڕیار لەسەر بەردەوامیدان بە چالاکی دژی سیاسەتی قڕکردندرا.

چالاکی خانەوادەی شەهیدان لە سێمالکا بۆ رادەستکردنی تەرمی شەهیدانی خەلیفان ١٠٦ رۆژە بێوەستان بەردەوامە. چالاکوانان لە سێمالکا بانگەوازیان بۆ فراوانکردنی تێکۆشان لەدژی سیاسەتی قڕکردن دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد و باسی ئەوەیان کرد کە سەرکەوتن بە پێشەنگایەتی گەریلا دەبێت.

ئەندامانی بەڕێوەبەری دارایی هەرێمی جزیر ئەمڕۆ سەردانی چادری بەرخۆدانی سێمالکایان کرد. ئەندامانی بەڕێوەبەری دارایی لەلایەن ئەندامانی خانەوادەی شەهیدانی شاری دێرک پێشوازیان لێکرا.

لەسەر ناوی دەستەی دارایی، مەجید ئەلناسر ئەندامی نوسینگەی دارایی چلئاغا ئاماژەی بە ڕۆڵی چالاکوانان کرد کە ١٠٦ رۆژە بەردەوامە و وتی، " ئێمە چالاکی قاڕەمانی، سەربەرزی و شکۆمەندانەی خۆمان لەدژی داگیرکەری تورک بەردەوامی پێدەدەین."

ئەلناسر رایگەیاند، رەدکردنی داواکاری خانەوادەی شەهیدان بۆ رادەستکردنی تەرمی شەهیدان لەلایەن پەدەکەوە، نوێنەرایەتی هێڵی خیانەت لەدژی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە.

لە کۆتاییدا ئەلناسر داوای یەکگرتن و فراوانکردنی بەرخۆدان لەدژی سیاسەتی قڕکردن کرد و وتی، " ئێمە بە پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی گەریلا و هەموو هێزە شۆڕشگێرەکان جیهان بەرەو دیموکراسی دەبەین."

ف.ق