یەپەژە: تێکۆشانی ژنانی ئێزدی دەبێتە وەڵامێک بۆ هەموو فەرمان و خیانەتکاران

فەرمانداریی گشتیی یەپەژە شەهیدانی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند: «هەموو گەلێک مافی پاراستنی ڕەوای هەیە کە لە بەرانبەر هێرشی داگیرکاری بوەستێتەوە. ئەمڕۆ خەڵکی شەنگال بە هێزی بەرگری، خۆیان و واتە و بەها و بوونی خۆیان گەورە دەکەن"

فەرمانداریی گشتیی یەپەژە لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدانی فەرمانی داعشی لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ی وەبیرهێنایەوە،

لە راگەیەندراوەکەی یەپەژەدا هاتووە:

لە ساڵیادی فەرمانی ٧٤دا کە دەکەوێتە ساڵی حەوتەمەوە،، هەموو شەهیدانی فەرمانەکە و شەڕڤانان کە بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی ئێزدی لە دەستی دڕندانەی چەتەکانی داعش گیانیان بەخت کرد، بە سوپاسەوە بە بیردێنینەوە و سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەوان دادەنەوێنین.

لە مێژووەوە تا ئەمڕۆ، گەلی ئێمەی ئێزدی زۆر جار ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و فەرمان بووەتەوە، بەڵام هەرگیز وازیان لە کەلتوری بەرگری خۆیان نەهێناوە. هێزە سەردەستەکان لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا بە بە هەژموونی کە بە چەتەکانی داعش ناودەبرد هێرشیان کردە سەر زێدی دەروێش و عەدولەکان. هێزە سەردەستەکان کە بە هۆشی نەژادپەرستانە و فاشیزم، هێرشیان کرد، ویستیان کەلتوور و مێژووی گەلی ئێزدی لەناوببەن. لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ی بەهۆی خیانەتی ماڵی بارزان، چەندین ژن و کچ و منداڵ و بەتەمەن کۆمەڵکوژ کران، ڕفێندران و لە بازارەکاندا فروشران.

لەگەڵ ١٢ سوارەی شاگردی ڕێبەر ئاپۆ و سەدان کچ و هێزی کورد بە خۆشەویستی دەروێش و عەدولەکان لە ناوچە ئازادەکانی هەستان و بەرەو گۆڕەپانی کەلتوری مرۆڤایەتی بەڕێ کەوتن. بە شەڕ و بەرخۆدان دەیانوت بە دەگمەن گەلی ئێزدیمان دەبینن کە لە دەستی دڕندانەی چەتەکانی داعش ئازاد بکرێت. بە ئازادکردنی شەنگالی پیرۆز، گەلی ئێمەی ئێزدی بە ئازادیی خۆیان گەیشتن، خۆبەڕێوەبەریی خۆیان دامەزراند و بوونە خاوەن دەزگا و رێکخراو. خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە ژنان و لاوانی هەرێمەکە بە ناوی یەبەشە و یەژەشە، هێزی بەرگری خۆیان دامەزراندووە.

ئەمڕۆ بەهۆی زوڵمی حکومەتی عێراق، ماڵی بارزان و هاوکارەکەی، دەوڵەتی مافیای تورک و چەتەکانی بە شێوەی جۆراوجۆر هێرش دەکەن و هەڕەشە لە گەلی ئێزدیمان دەکەن، بەڵام گەلی ئێزدی هەرگیز لەبەرانبەر دوژمن سەریدانەنەواندووە و بەرگری کە کەلتوری خۆی کردووە. هەموو گەل مافی پاراستنی ڕەوای هەیە کە لە دژی هێرشی داگیرکاری بوەستێتەوە، ئەمڕۆ خەڵکی شەنگال بە هێزی بەرگری خۆیان واتادارن و بوونی خۆیان گەورە دەکەن. پێویستە هەموو جیهان دان بە خۆسەری خەڵکی ئێزدیدا بنێت و بزانێت کە هەبوونی گەلی ئێزدی هەبوونی کۆمەڵگاکان، خۆسەربوونی گەلی ئێزدی داهاتووی ئازادی گەلانە.

ئێمە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) وەک ئەرکی سەرەکیی مێژوویی خۆمان بۆ پاراستنی ژنان، گەل و هەموو گەلی ئێزدی ئامادەین. هەروەها هێزەکانمان لە دژی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی بۆ کردنەوەی ڕاڕەوەکەی نێوان شەنگال و ڕۆژئاوا و هەروەها ژنان و خەڵکی شەنگال لە دژی چەتەکانی داعش بەرخۆدانیان کرد. لە رەقا کە ناوەندی چەتەکانی داعش بوو، هێزەکانی یەژەشە شان بە شانی شەڕڤانانی یەپەژە شەڕیان کرد و کۆتاییان بە زۆرداری چەتەکان لەم ناوچەیە هێنا. دیسان لە دێرەزۆر کە یەپەژە، یەپەگە و قەسەدە کۆتاییان بە چەتەکانی داعش هێنا، سەدان ژنێ ئێزدی لە دەست چەتەکان رزگار کران و تۆڵەیان لێکرایەوە. بێگومان ئەم سەرکەوتنە بە یەکگرتنی ڕۆحی ژن لە ئازادیدا بەدەست هات و ئەمڕۆ ئەم ڕۆحە گەورەترین ترسە بۆ هێزە داگیرکەر و داگیرکەرەکان لەسەر بنەمای پاراستنی ئەم دەستکەوتانە، بەڵێنمان بۆ تۆڵەکردنەوەی ژنانی دیلکراو دووبارە دەکەینەوە.

لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە بەڵێن بە شەهیدانی ئازادی، دایکانی شەهیدان، هەموو گەل و ژنانی ئێزدی دەدەین کە لە فەرمانەکەدا گیانیان لە دەستداوە، کە تێکۆشانمان فراوانتر و بەرزتر بکەین"

ف.ق