فاشیستەکان لە بوجای ئیزمیر ئاڵای تورک-یان بە بارەگای هەدەپەدا هەڵواسی

فاشیتسەکانی تورک لە ناوچەى بوجا لە پارێزگای ئیزمیر ئاڵای تورک-یان بە بارەگای هەدەپەدا هەڵواسی.

فاشیستەکانی تورک، ئاڵای هەدەپەیان لەسەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەى بوجای ئیزمیر هێنایە خوارەوە و ئاڵای تورک-یان لە شوێنەکەیدا هەڵواسی.

نیهاد تورک هاوسەرۆکی هەدەپە لە ناوچەى بوجا کاتێک شەوی رابردوو پۆلیس بە دوایدا گەڕابوون، لە رووداوەکە ئاگادار کرایەوە.

کاتێک نیهان تورک هاوسەرۆکی هەدەپە لەو ناوچەیە رۆیشت بۆ بارەگای بینای هەدەپەی ئەو ناوچەیە، بینیی دەرگای بارەگاکە داخراوە.

نیهاد رۆیشت بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوچەکە و لەسەر رووداوەکە سکاڵای تۆمار کرد.

ژ.ت