HBDH: شەهیدان ئەستێرەی ڕێنیشاندەری باکوورن

HBDH یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە و ڕایگەیاند، ئەوانەی لەدژی هەر جۆرە فاشیزمێک تێکۆشانیان کرد، شەهیدان ئەستێرەی ڕێنیشاندەری باکوورن.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەکگرتوویی گەلان (HBDH) لەبارەی شەهیدانی مانگی ئایار ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و یادی شەهیدانی کردەوە.

HBDH لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیبراهیم کایپاکایا، حەقی کارەر، خەلیل چاوگون، فەرهاد کورتای، ئەشرەف، ئاینک، محەمەد زەنگین، نەجمی ئۆنەر و بە هەزاران بەڕێوەبەری وەک ئەوان کە لە مانگی ئایاردا ناوەکانیان بە پیتی زێرین نووسی، یادی هەموو شەهیدانی بەڕێزەوە کردەوە و ڕایگەیاند، وابەستەی بیرەوەری و خەباتی ئەوان دەبن.

HBDH وتی، "لە ئایاری ١٩٧٨ خەلیل چاوگون، لە ٣ی ئایاری ١٩٨٣ محەمەد کاراسونگور و ئیبراهیم بیلگین، ١١ی ئایاری ١٩٩٢ ئارمەنەک باکرجیان و هۆزان مزگین، ١٧ و ١٨ ئایاری ١٩٨٢ لە زیندانەکانی ئامەد لەدژی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول بەرخۆدانی و ڕاپەرینی چوارەم (فەرهاد کورتای، مەحمود زەنگین، ئەشرەف ئاینک و نەجمی عومەر) لە کام بارودۆخدا بێت بە هەڵوێستی خۆیان دژی فاشیزم ، بە متمانەیەکی گەورەوە بە گەل، بە تێکۆشانی ئازادی و شۆرش بوون بە پێشەنگ.  

ئیبراهیم کایپاکایا و حەقی کارەر بە بەرخۆدان و تێکۆشانیان مانگی ئایاریان سوور کرد، تێکۆشان و بیرەوەری ئەوان ڕێگامان ڕۆناک دەکەنەوە. ئەوانە لەدژی هەموو جۆرە فاشیزمێک تێکۆشانیان کرد و بوون بە ئەستێرەی ڕێنیشاندەری باکوور.

HBDH داوای بەهێزکردنی تێکۆشانی کرد و وتی، "پێویستە هەڵوێستی گەل بۆ ڕاپەرین و سەرهەڵدان و بەرخۆدان بگۆڕێت. پێویستە کۆڵان و گەڕەک و ناوچە و کارگە و شاخەکان لەگەڵ ڕەنگی سووری مانگی ئایار ئاوێتە ببن. زانست و بەکەڵکهاتنی بوێری وەک بەرخۆدانی ئیبراهیم، حەقی، چاوگون، ئارمەنەکان و چاران ببێتە بەرەیەک و لەدژی فاشیزم ببێتە بەندێک.

بە پەرسپەکتیفی تێکۆشانی یەکگرتوو و ڕوحی هاورێیەتی، تێکۆشانی دژی فاشیزم و دواکەوتوویی بەهێز بکرێت، پێویستە لە هەموو ئاستێکدا تێکۆشان بەرەوپێشەوە ببرێت و بۆ داهاتوویەکی گەش بگۆڕێت."

ف.ق