پارێزەران داوایان کرد چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان ئەنجام بدەن

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد و داویان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن.

پارێزەرانی سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسە و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالیان کرد.

داواکاری چاوپێکەتن لەلایەن پارێزەران فایەق ئوزگور ئەڕۆل، رازیە ئوزتورک، رێزان سارجا و جەنگیز یورەکلی ئەنجامدرا.

عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ەوە بە پیلانگێریەکی نێودەوڵەتی دەستگیکرا و لەو کاتەوە لە زیندانی ئیمڕالی لەژیر گۆشەگیریەکی قورسدایە.

دواین پەیوەندی و قسەکردن نێوان عەبدوڵا ئۆجالان و محەمەد ئۆجالان لە ٢٥ی ئازاردا بوو، بەڵام پەیوەندیەکە بە تەنها چەند خولەکێک بەردەوام بوو.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە رۆژانی ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٦ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانییان موەکیلەکەیان ببینن. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەموو داواکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان وەڵام نەدراونەتەوە.

ف.ق