سەرۆکی شارەوانی گریگنی: دەوڵەتی تورک مەدەنییەکان دەکوژێت

سەرۆکی شارەوانی گریگنی فلیپ ریۆ لە چالاکییەکدا قسەی کرد و رایگەیاند، "دەوڵەتی تورک مەدەنییەکان دەکوژێت. دەبێت ئێمە لەگەڵ گەلی کورددا بین".

لە پایتەختی فەرەنسا لە ناوچەی گریگنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار کران.

سەرۆکی شارەوانی گریگنی فلیپ ریۆ بەشداری رێپێوانەکە بوو و وتی، "سوپای تورک مەدەنییەکان دەکوژێت".

ریۆ وتی، "دوای ١٠ ساڵ کە بەسەر تیرۆرکردنی سیاسەتمەدارانی کورد سەکینە، فیدان و لەیلادا تێپەڕبوون، دوای ٧ ساڵ کەبەسەر سەرکەوتنی ئازایەتی کوردان لە کۆبانێ بەسەر داعشدا تێپەڕبوو، بە بێ ئەوەی بە وتەیەک بڵێت کە ئایا لەبەرامبەر بۆردومانی رۆژئاوادا بێدەنگ دەبین؟" ریۆ لە درێژەدا وتی، "ئێمە ناچارین لە لە دەوڵەت باشتر دەستبەجێ بکەوینە جموجۆڵەوە. ئێمە لە ئاستی هەرێمی بەرەو جیهانی هەموو رۆژێک بەرگری لە دیالۆگ دەکەین، دامەزراندنی کاری پێکەوەیی و قورسایی شارەوانییەکانی هەرگیز بە نەبینراو دانانرێن. ئێمە پشتیوانی لە گەلی کورد و گەلانی دیکە دەکەین کە چەندین ساڵە بوونە قوربانی شەڕ".

هـ . ب