وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، داعش هێشتا هەڕەشەیەکی گەورەیە لە ناوچەکەدا و هیچ هەوڵێکیش بۆ لاوازکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و دروستکردنی مەترسی قبوڵ ناکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و باشووری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "فەڕەنسا لەوە ڕۆژەوە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەرێمی سەربەخۆی کوردستان لە عێراق دەستیپێکردووە، تاوەکو ئیستا چاودێریی دەکات و ئەوە دەردەکەوێت، کە تاوەکو دەچێت هێرشەکان زیاتر دەبن.

فەرەنسا نیگەرانە لەو لێدوانانە، کە دەڵێن، تورکیا دەستوەردانی زەمینی دەکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. لە کاتێکدا هەڕەشەی داعش بەردەوامە، بانگەوازی فەرەنسا ئەوەیە، کە هەوڵ بۆ تێکدانی سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە و دانیشتوانەکەی نەدرێت.

فەرەنسا ڕێز لە سەروەری و سەقامگیری عێراق و ئارامیی هەرێمی سەربەخۆی کوردستان لە ناو عێراقدا دەگرێت".

ژ.ت