ئەم هەفتەیە دەربارەی چارەنووسی کاروان ئیرمەز کە ٢٥ساڵە ونە پرسیارکرا

بنەماڵەی ون بووەکان ئەم هەفتەیە لە چارەنووسی کەرەڤان ئیرمەز کە ٢٥ساڵ پێش ئیستا لە سڵۆپی دەستگیرکرا و هیچکات هەواڵی نەزانراوە، پرسیاریانکرد.

کەسوکاری بێسەرو شوێن بووەکان و لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئامەد، چالاکی هەفتەی ٦٢٤هەم " با چارەنووسی بێسەرو شوێن بووەکان ئاشکرا بێت، دۆسەیەکان بدەنە دادگە" لە ڕێگەی بە بەرنامەی ڕاستەوخۆ لە سەرئینترنت بەڕێوەجوو.

لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا، چیرۆکی کەرەڤان ئیرمەزێ کە لە ١٥ی کانوونی ساڵی ١٩٩٥دا، کە تازە لە بەندیخانە ئازاد کرابوو، لە ناوچەی سڵۆپی شڕنەخ لە کاتی هەڵکووتانە سەر ماڵاندا لە لایەن هێزی تایبەت و پۆلیسەوە دەستگیرکرا و هیچکات هەواڵێکی لێ نەبووە، خوێندرایەوە و دەربارەی چارەنووسی پرسیار کرا.

سەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئامەد یوسف ئەسلان باسی لە چیرۆکی ون بوونی ئیرمەز کرد.

ئەسلان ئەوەی خستەڕوو کە بە پێی شایەتحاڵانی ڕووداوەکە، دوای ئەوەی کە ئیرمەز دەستگیردەکرێت، ئەو دەبەنە قەرەقۆڵی گوندی بێسپن-ی ناوچەی سڵۆپی. ئاجار ئاماژەی بە دوای دەستگیرکردنەکەی ئیرمەز کرد و وتی : " دوای ڕووداوەکە، بنەماڵەی ئیرمەز سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سڵۆپی-یان کرد. بەڵام بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس وتوویە کە لای ئێمە دەستگیر نەکراوە. دوای ڕووداوەکە، ماوەیەکی کورت، لە دەورووبەری دەڤەری قەسرکێ جەنازەیەک سەربڕوا دەبینرێت. ئاسەواری ئەشکەنجەیەکی سەخت بە جەستەیەوە دیار بووە. گومانی ئەوە دەکرێت کە ئەمە جەنازەی کەرەڤان ئیرمەز بێت، بنەماڵەی ئاگادار دەکرێتەوە. بنەماڵەی دەچنە شوێنی ڕووداوەکە و دواتر دەر دەکەوێت کە ئەمە جەنازەی ئیرمەز نییە. بەڵام دوای هەوڵدانی بە ساڵان هەتا کوو ئیستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی کەرەڤان دەست نەکەوتووە."

ئاجەر دەستنیشانیکرد کە ئەوەان لە دۆخی پەتای کرۆنادا، گەڕانی دادپەروەرانەی خۆیان بۆ چارەنووسی وندا بووەکان  دەوام دەکەن و وتی: " ئێمە وەک پارێزەری مافی مرۆڤ، پێداگرین کە ئەوانەی کە دەستیان هەبووە لە بێسەرو شوێن کردنەکاندا ئاشکرا بکرێن و دادگایی بکرێن. ئێمە داوای جێبەجێ کردنی یاسا دەکەین."

ک-ش