لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە

بە پێی لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەو وڵاتە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی دەوڵەتی تورک رایانگەیاند، لەو وڵاتە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەم پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بە گشتی گەیشتووەتە ٣ هەزار و ٨٩٤ کەس.

هاوکات ١٤١ هەزار و ٤٧٥ حاڵەتی تووشبوونیش تۆمار کراون.

ز.ش