لە مانگی ئاداردا هەڵاوسان لە تورکیا بەرێژەى ١١.٨٦ بەرزبوویەوە

بەهای کاڵا و کەلەوپەل و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە مانگی ئاداردا دووبارە بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بین و گەیشتە ١١.٨٦ لەسەد. بە راورد بە مانگی ئاداری ساڵی رابردووش هەڵاوسان لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا ٨.٥٠ بەرزبووەتەوە.

دەزگای ئاماری تورکیا بڵاویکردەوە، لە ماوەى ٣ مانگدا هەڵاوسان بە رێژەی ٢.٢٩ بەرزبووتەوە و هێڵی مامناوەندی هەڵاوسانیش لە ١٢ مانگدا بۆ ١٣.٣٣ بەرزبووەتەوە.

بەهای بەرهەمی ناوخۆیی لە تورکیا لە مانگی ئاداردا و بە بەراورد بە مانگێک لەوە پێش بە رێژەى ٠.٨٧ بەرزبووەتەوە و بەهای بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بە گشتی بەرزبووەتەوە بۆ ٨.٥٠ لەسەد. لە ماوەی ٣ مانگ بەهای بەرهەمی ناوخۆیی ٣.٢٢ بەرزبووەتەوە. بەهای بەرهەمی ناوخۆی لە ماوەى ١٢ مانگدا بە گشتی ١٢.٦١ بەرزبووەتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەى سەندیکا سەربەخۆکان ئاکەپە و مەهەپەی دەسەڵاتدار دەستکاریی ئامارەکانى دەزگای ئاماری تورکیا دەکەن و ئەو رێژە و ژمارانە بڵاودەکەنەوە، کە خزمەت بە مانەوەیان لە دەسەڵاتدا دەکات، بەڵام لە راستیدا ئابووریی تورکیا زۆر لە دۆخێکى خراپتردایە.

ژ.ت