ناڕەزاییەتییەکان لە بەغداوە دژ بە ئۆپراسیۆنی نوێی داگیرکاریی

ماوەی چەند رۆژێکە لە میدیاکانەوە باس لەو ڕێکەوتنانەی ئەردۆگان دەکرێت کە وەک دەستکەووت پیشان دەدرێت، بەڵام ئەو بابەتەی 'پیشان نادرێت' ناڕازیبوونی ئەو هێزانەیە کە ناڕازی و نیگەرانن لە هەوڵەدانەکانی دەوڵەتی تورک.

هەوڵویست و ناڕەزایبوونی هێزە عێراقییەکان لە دژی پلانی نوێی داگیرکاری

دوابەدوای ڕێکەوتنەکانی ٢٢ی نیسانی بەغداد کە لە نێوان سەرۆک کۆماری تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و حکومەتی ناوەندیدا ئەنجامدرا، لە ناوچەکەدا هەنگاوێکی نوێی هەرێمی دەستپێکرد. ئەنقەرە کە خواستێتی کاریگەری خۆی لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاستدا زیادبکات، لەم چوارچێوەیەدا لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا لەسەر پرۆژەی 'ڕێگای گەشەپێدان' لە بواری سیاسی، سەربازی و ئابووری واژوویان لەسەر چەند ڕێکەوتن کرد. حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە خواستێتی بەو دەرفەتانەی لەدەرنجامی ئەم ڕێکەوتنانەوە بەدەستی دەهێنێت، لە دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان هێرشی نوێی داگیرکاری پێکبهێنێت.

لێگەڕیینەکانی ئەنقەرە

ئەردۆگان لە ڕێگەی ئەم ڕێکەوتنانەوە هەوڵدەدات ژینگەی شەڕ لە هەرێمەکەدا بئافرێنێت، هەم ڕایی گشتی ناوەوە، هەم هەموو هاوسەنگیەکی سیاسەتی دەرەوە بە گوێرەی ئۆپراسیۆنی نوێی داگیرکاری نەخشەڕێژبکات. لە سیاسەتی ناخۆیدا دانوساندن لەگەڵ جەهەپەدا دەکات، لە سیاسەتی دەرەوەیشدا لە هەوڵداندیە بۆ ڕازیکردنی ئێران، دەرخەری داڕێژەروەی ئەم سیاسەتەیە. لەم چوارچێوەیەشدا چ لە گۆڕەپانی نێونەتەوەی و چ لە گۆڕەپانی هەرێمیشدا دانوستانەکانی لەگەڵ هێزە هەرێمییەکان زیاتر کردووە.

هەندێک هێز و لایەن لە بەغداد هۆشیارییان داوە بە سودانی

ماوەی چەند رۆژێکە لە میدیاکانەوە باس لەو ڕێکەوتنانەی ئەردۆگان دەکرێت کە وەک دەستکەووت پیشان دەدرێت، بەڵام ئەو بابەتەی 'پیشان نادرێت' ناڕازیبوونی ئەو هێزانەیە کە سەبارەت هەوڵدانەکانی تورک ناڕازی و نیگەرانن. هێزە ناوبراوەکان لە ئاستی زۆر باڵادا هۆشیارییان داوە بە حکومەتی سودانی دەستبەرداری پلان و ڕێکەوتنەکانی دەوڵەتی تورک بێت، کە عێراق پەلکێشی ناو جەنگێکی تر دەکات.

ئەو هێزانەی کە نایەنەوێت جارێکی تر عێراق بچێتەوە ناو گۆڕەپانی شەڕەوە، ئاماژە بەوەدەکەن بەم ڕێکەوتنانەی نێوان ئەردۆگان و حکومەتەکەی سودانی کردوویەتی، ڕەوایەتی دەدات بە هەبوونی نایاسانەی دەوڵەتی تورک لە عێراقدا.

دوای هاوپەیمانێتی فەتح،دەوڵەتی یاسایش لەبەرامبەر داگیرکارییەکان وەستایەوە

هاوپەیمانێتی فەتح، کە هێزێکی کاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراقە، دوای ئەنجامدانی ڕێکەوتنەکان، ناڕەزایبوونی خۆی لەدژی ئۆپراسیۆنی نوێی داگیرکاری پیشاندا. عەلی ئەل فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانێتی فەتح ئاماژەی بەوەدا کە بەشداری 'شەڕیی نوێنەرایەتی' ناکەن.هەروەها هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسایش بە پیشەنگایەتی نوری مالیکی ڕایگەیاند لە دژی ئۆپراسیۆنی نوێی داگیرکاری دەوڵەتی تورکن. دەوڵەتی یاسا کە لە عێراق و بەغداد خاوەنی کاریگەرییەکی سیاسی زۆر، وەک هێزێکی سەرەکی لە دژیی ئەو سیاسەتە وەستایەوە کە دەوڵەتی تورک و پەدەکە دەیانەوێت جێبەجێیکەن.

'ڕێکەوتنەکە بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی تورکە'

ئەندامی هاوپەیمانێتی فەدال ماوات کاسار ئەل زەرجاوی قسەیی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و باسی لەوەکرد ئەو ڕێکەوتنانەی ئەردۆگان ئەنجامیداوە زیاتر بۆ خزمەتی بەرژەوەندی ئەنقەرەیە وەک لە بەغداد. زەرواجی ئاماژەی بەوەدا ئەردۆگان بۆ بەجێگەیاندی بەرژەوندییەکانی خۆی لە هەرێمەکە لە سەفەربەرییەکی گەورەدایە و هەوڵدەدات ئەمە لەسەر بەغدادیش پێکبهێنێت. زەرجاوی ئەوەی دەستنیشانکرد ئەمە جێگەی قبوڵکردن نیە و وتی لە ڕێکەوتنەکەدا تەنها بەرژەوەندییەکانی تورک بە بنەما گیراوە.

'پێویستە ڕۆژەڤی بنەڕەتی کۆتایهێنان بێت بە هەبوونی سوپایی تورک لە عێراق'

زەرجاوی ڕایگەیاند داتاکانی ڕێکەوتنامەکە بۆ ڕای گشتی بڵاونەکراوەتەوە و وتی، "ئەمە ڕەوشێکی گوماناوی دروستدەکات. بە تایبەت خاڵی ڕێکەوتنی ئاسایشی و ئابووری بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە. هەوڵدەدرێت شەڕێک بهێنرێتە ئاراوە کە تەنها خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەنقەرە دەکات. هەوڵدەدرێت هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزی تریش بەشداری ناو ئەم پلانە نوێیەی شەڕ بکرێت. بەڵام چەندین هێزی کاریگەری سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق لە دژی ئەم پلانە وەستاونەتەوە. هەروەها پێویستە پێش هەموو شتێک دەرکردنی هێزەکانی تورک لە عێراقدا ببێتە ڕۆژەڤی سەرەکی حکومەتی عێراق. پێویستە هەموو بنکە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک لە عێراق دابخرێت."

'پێویستە هیچ هێزێکی عێراقی بەشداری ئۆپراسیۆنی نوێی داگیرکاری نەبێت'

زەرجاوی سەرنجی خستەسەر قسەیەکەی ئەردۆگان کە وتوویەتی 'پشتێنەیەکی ئاسایشی بە قوڵی ٣٠-٤٠ کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی عێراق دروست دەکەین' و وتی، "بەدڵنیاییەوە پێویستە عێراق ڕیگە بە توکیا نەدات بکەوێتەوە ناو خاکی عێراق. لەگەڵ جموجوڵەکانی توکیادا نەچێتە قۆناغێکی نوێوە، چونکە قۆناغێکی داگیرکارییە. حکومەتی عێراقی بەشداری بارودۆخێک نەکات، کە ببێتە هاوبەشی سەر لەنوێ داگیرکردنەوەی خاکی عێراق. پێویستە هیچ هێزێکی عێراقی بەشداری ئەم پلانە نەبێت."