ئەمینە شەنیاشار: ئەم ستەمە ئاسایی نییە

ئەمینە شەنیاشار ٨٨ ڕۆژە لەبەردەم وەزارەتی داد ئێشکگری دادپەروەری ئەنجام دەدات، گوتی: "ئەم ستەمە، ستەمێکی ئاسایی نییە".

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار کە پێش ٦ ساڵ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا، هاوژین و دوو کوڕەکەی لەلایەن ئاکەپەییەکانەوە کوژران، لە ڕۆژی ٨٨ هەمیندا لەبەردەم وەزارەتی داد بەردەوامە.

لەبەردەم وەزارەتەکە لافیتەی "خۆشاردنەوە لەناو وەزارەت و داخستنی دەرگاکان، سودی نییە. هاوژین و کوڕەکانم لە نەخۆشخانە کوژران. تاکە داخوازیمان دادپەروەرییە"، هەڵواسرا.

ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەت گوتی: "لەبەردەم وەزارەتی داد دانیشتووین، دەرگاکان لەسەرمان داخراون. ئەوان گوێمان پێ نادەن، بەڵام ئێمە لێرەین. ئەمە ٦ ساڵە لێرە دادەنیشم. ئیتر بەسە با کوڕەکەم ئازاد بکەن، با بگەڕێینەوە ماڵەکانمان. ئەم ستەمە، ستەمێکی ئاسایی نییە. بنەماڵەکەمیان لەناوبرد. نابێت مرۆڤ لەنێو نەخۆشخانە بکوژرێن و تۆمارەکان بشارنەوە. ئەوانەی بنەماڵەکەی منیان کوشت ئێستە لە دەرەوەن، کوڕەکەم لە ژووری تاکەکەسی زیندانی کراوە".

دواتر کوڕەکەی ئەمینە شەنیاشار، فەرید شەنیاشار چووە پەرلەمان.