بانگەواز بۆ ١ ی ئایار: خاوەنداری لە ڕەنج و دیموکراسی دەکەین

بەبۆنەی ١ ی ئایارەوە لە چەند شارێک چالاکی ئەنجامدرا، بانگەواز لە هەمووان کرا بڕژێنە گۆڕەپانەکان.

بانگەوازی ١ ی ئایار

بەبۆنەی ١ ی ئایار جەژنی کرێکارانەوە، لە چەند شارێک ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و دژی ڕەنجخۆری بڕیاری تێکۆشان درا.

دەنیزلی

پلاتفۆرمی ١ ی ئایاری دەنیزلی لە بینای کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەست، ئەندامی لیژنەی هەماهەنگی شارەکە محەمەد ساریجا ڕایگەیاند ئامادەبوون لە ١ ی ئایار خاوەنداری لە نان و کار و ڕەنجی خۆمان، خاوەندارییە لە یاسا و مافی خۆمان، داوای دادپەروەری لە داهات و باج و وڵاتدا دەکەین، هەروەها بانگەواز لە گەل کرا بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکەی ١ ی ئایار.

ئەدەنە

کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕ (دیسک)، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی جەماوەری (کەسک)، یەکێتی ژووری بیناساز و ئەندازیارانی تورک، ژووری پزیشکان و سەندیکای پارێزەرانی ئەدەنە بە درووشمی "دژی هەژاری و ناسەلامەتی و ڕەنجخۆری و فشار، بۆ بەهێزکردنی یەکێتی و تێکۆشان و پشتیوانی و هیوا، دەچینە ١ ی ئایار"، لە ١ ی ئایار ڕێپێوان ئەنجام دەدەن.

بەم بۆنەیەوە لقی کەسکی ئەدەنە ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، بانگەوازی لە هەمووان کرد لە ١ ی ئایار کۆببنەوە و تێبکۆشن.

هەروەها ئەندامی کەسک، ئەردال کاراکوش گوتی: "بۆ وڵاتێکی یەکسانیخواز و ئازادیخواز و ئاشتیخواز، بۆ پێکەوەژیانی خوشک و برایانەی گەل و جیاوازییەکان لە پاشەڕۆژدا، لە گۆڕەپانەکان دەبین".

ئەنتاڵیا

لقی ئەنتاڵیای سەندیکای کرێکارانی خزمەتگوزاری جڤاکی و تەندروستی (سەس) بۆ بانگەوازکردن لەپێناو بەشداری لە ١ ی ئایار ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. بانگەواز لە کرێکاران کرا بۆ بەشداربوون لە ١ ی ئایار؛ ڕاگەیاندرا لەپێناو خاوەنداری لە ڕەنج و ئازادی و دیموکراسی و یەکسانی و ئاشتی هەمووان لە ١ ی ئایار لە گۆڕەپانەکان دەبن.

ئێلح

پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئێلح پەیوەست بە ئاهەنگی ١ ی ئایار کە لە پارکی ژنانی ٨ ی ئادار بەڕێوەدەچێت، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارتی "دژی هەژاری و ناسەلامەتی و ڕەنجخۆری و فشار، بۆ بەهێزکردنی یەکێتی و تێکۆشان و پشتیوانی و هیوا، دەچینە ١ ی ئایار" هەڵگیرا. بەشێک لە لایەن و ڕێکخڕاوەکان ئامادەی چالاکییەکە بوون.

لەسەر ناوی پلاتفۆرمەکە ڕەمەزان بیلمەز گوتی: "بۆ گوتنی ژن ژیان ئازادی، بۆ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەی پرسی کورد لە گۆڕەپانەکان دەبین. ئێستە کاتی بەهێزکردنی تێکۆشان و هیوا و پشتیوانییە".