ئامەد سپۆر بوو بە پاڵەوان!
ئامەد سپۆر لە یارییەکی یەکلاکەرەوەدا بەسەر سۆما سپۆر سەرکەوت و بوو بە پاڵەوانی خولەکە.
ئامەد سپۆر لە یارییەکی یەکلاکەرەوەدا بەسەر سۆما سپۆر سەرکەوت و بوو بە پاڵەوانی خولەکە.
لە کۆمەڵەی سووری خولی پلە دووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیادا، ئامەد سپۆر لە یاریگای سۆما سپۆر یاری پاڵەوانێتییەکەی ئەنجامدا. یارییەکە لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دەستی پێ کرد و لەم یارییە یەکلاکەرەوەیەدا، گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ بۆ هەردوو تیمەکە کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا ئامەد سپۆر لە خولەکی ٤٩ بە گۆڵێکی ئۆکتای ئایدن ١-٠ پێشکەوت. یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتایی هات و ئامەد سپۆر سەرکەوت.
ئامەد سپۆر بەم سەرکەوتنە خاڵەکانی گەیاندە ٨٠ خاڵ و پاڵەوانێتییەکەی مسۆگەر کرد. هەفتەی ئایندە ئامەد سپۆر لە یاریگای خۆی بەرامبەر مەنەمەن سپۆر یاری دەکات.