بانگەوازی کەجەدەکە-ئە بۆ ١ ی ئایار

کۆنگرەی جڤاکە دیموکراتیکەکانی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کوردستان بانگەوازی لە هەموو گەلان کرد لە ١ ی ئایار بە درووشمی "نا بۆ شەڕ" یەکبگرن.

ڕاگەیاندراوی کەجەدەکە-ئە

کەجەدەکە-ئە بەبۆنەی ١ ی ئایار ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و گوتی: "وەرن ١ ی ئایار بکەینە گۆڕەپانی تێکۆشانی یەکگرتووی گەلان".

کەجەدەکە-ئە ڕایدەگەیەنێت دیکتاتۆر ئەردۆگان بە نیازی کۆمەڵکوژییە لە کوردستان، دەڵێت: "دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە دەیەوێت شەڕ بخوڵقێنێت، وەرن ١ ی ئایار بکەینە گۆڕەپانی تێکۆشانی یەکگرتووی گەلان.

لە ١ ی ئایاردا بانگەواز لە هەموو گەلان دەکەین دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان لەپێناو ئاشتی و دیموکراسی بە درووشمی "نا بۆ شەڕ" یەکبگرن".

هەروەها کەجەدەکە-ئە بانگەواز لە کرێکاران و بندەستان و گەنجان و ژنان دەکات دژی فشار و داگیرکاری و شەڕ درێژە بە تێکۆشان بدەن.

کەجەدەکە-ئە ڕایدەگەیەنێت ڕزگاربوونی مرۆڤایەتی پەیوەستە بە تێکۆشانی ژنانەوە و دەڵێت: "پارادایمی جڤاکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنان، تاکە ڕێگەی ڕزگاری مرۆڤایەتییە".

هەروەها تیشکخراوەتە سەر وتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١ ی ئایاری ٢٠١٤، کاتێک باس لەوە دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوین جەنگی جیهانیی سێیەم دەقەومێت و کوردستان چەقی شەڕەکەیە و دەڵێت: "تەڤگەری ئازادی بۆ هەموو گەلانی ئەم جوگرافیایە پێشەنگە. پێویستە هەموو گەلانی بندەستی ئەم جوگرافیایە، دژی هێزە هەژموونگەراکان ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن".

کەجەدەکە-ئە بانگەواز دەکات: "بەبۆنەی ١ ی ئایارەوە بانگەواز لە هەموو گەلان دەکەین لەپێناو ئاشتی و دیموکراسی دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان، بە درووشمی "نا بۆ شەڕ" یەکبگرن".

داوا دەکات دژی ئەردۆگانی دیکتاتۆر کە بە نیازی کۆمەڵکوژییە لە کوردستان، ١ ی ئایار بکرێتە گۆڕەپانی تێکۆشانی یەکگرتووی گەلان.

لەکۆتاییدا دەڵێت: "بەهیواین لە ١ ی ئایاردا لە گۆڕەپانەکان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سەفەربەربین و درووشمەکانمان بەرز بکەینەوە".