منداڵانی کورد رۆژبوونی ئۆجالانیان پیرۆز کرد

منداڵانی کورد لە رووسیا و ئۆزبەکستان بە پەیامەکانیان رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد.

بە بۆنەى ٧١هەمین ساڵیادی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، منداڵان لە پەیامی ڤیدیۆییەدا رۆژبوونی ئۆجالانیان پیرۆز کرد.

منداڵانی کورد لە ئۆزبەکستان و کۆماری ئادیگەی رووسیا بە وتنی گۆرانی و ناردنی سڵاو خواستیان دەنگی خۆیان بە هەموو کوردان و کوردستانیان و بە تایبەتى بە ئۆجالان بگەیەنن.

هەروەها بە بۆنەی رۆژبوونی ئۆجالانەوە لە کۆماری ئادیگەی فیدراسیۆنی رووسیا باخچەیەکى منداڵان بە ناوی 'منداڵانی رۆژ' ئامادەکرابوو و کراوەتە دیاری بۆ رۆژی لە دایکبوونی ئۆجالان، بەڵام بەهۆی دۆخەکەوە و مەترسیی بڵابوونەوەى کۆرۆنا بۆ سەر هاووڵاتییان کردنەوەى باخچەکە دواخراوە بۆ کاتێکى تر.

ژ.ت