گەزمیش و ئاسڵان و ئینان یادکرانەوە

بۆ یادکردنەوەی دەنیز گەزمیش و یوسف ئاسڵان و حوسەین ئینان لە چەند شارێک چالاکی ئەنجامدرا.

بەبۆنەی ٥٢ هەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی پێشەنگانی بزاوتی شۆڕشگێڕیی تورکیا دەنیز گەزمیش و یوسف ئاسڵان و حوسەین ئینان لە چەند شارێک چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.

ڕحا

دەسپێشخەریی ٧٨ ی ڕحا لەبەردەم ناوەندی کاری ئەحمەد باخچڤان ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، وتەبێژی دەسپێشخەریی ٧٨ ی ڕحا واحید ئاکگون، گوتی: "ئەو میراتەی ئەوان جێیانهێشتووە بۆ گەلان، شۆڕشگێڕێتی بوو، شۆڕشگێڕکردنی گەنجان و گەنجانەکردنەوەی شۆڕش".

ئیستەنبوڵ

بەهەمان بۆنەوە ڕێکخراوەکانی گەنجان لەبەردەم ناوەندی چاندی ئەتاتورکی بیۆگلو تا دۆلمەباخچە ڕێپێوانیان کرد، پانکارتی "دژی ئیمپریالیزم و فاشیزم لەسەر ڕێگەی دەنیزەکانین" و درووشمی "گەنجان لێپرسینەوە لە بکوژان دەکەن" و "شەهیدانی شۆڕش نەمرن" و "بژی تێکۆشانی شۆڕشگێڕیمان" و "گەنجان لە شەقامەکان لەسەر ڕێگەی دەنیزەکانن" بەرزکرایەوە.

لەسەر ناوی ڕێکخراوەکانی گەنجان دیار سۆیا ڕاگەیاندراوی خوێندەوە و ڕایگەیاند دەنیز و هاوڕێکانی دژی داگیرکاری و هاوکاری، تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆنالیستیان ئەنجامدا.

ئەزمیر

هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی لە ئەزمیر ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.

وتەبێژی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی جەماوەری (کەسک) نیهاد فلیز ڕایگەیاند بە کوشتنی دەنیز و هاوڕێکانی و پێشەنگانی گەنجانی شۆڕشگێڕ، ویستیان بەهاکانی تێکۆشان بسڕنەوە.

پاشان تا گۆڕەپانی گوندۆگدو ڕێپێوان کرا و گوڵ هەڵدرایە نێو دەریاوە.

ئەدەنە

هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی لەسەر بناگەوازی گەنجانی ڕەنج لە پارکی ئەتاتورک کۆبوونەوە و درووشمیان دژی فاشیزم و ئیمپریالیزم بەرزکردەوە.

لەسەر ناوی گەنجانی ڕەنج، گونای ئاکین ڕایگەیاند واتای خاوەنداری لە دەنیز و هاوڕێکانی ئاشکرایە، گوتی: "ئێمە بەرامبەر سیاسەتی هێرش و فشاری دەسەڵاتی تاکە پیاو و ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور، دەڵێین ئیتر بەسە! بۆ جیهانێکی نوێ کە هەموو فشار و ڕەنجخۆرییەکی تێدا نەبێت، با تێکۆشان و ڕێکخستن بەهێز بکەین".

ئەنتاڵیا

هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی لەبەردەم پەیکەری ئاتالۆس ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە. پانکارتی "ئێمە لەسەر ڕێگەی دەنیزەکانیان، پشتیونی فەڵەستینیەکانین" بەرزکرایەوە، سەرۆکی پارتی ڕەنجی ئەنتاڵیا، فەیاز بالجی قسەی کرد.