لە مێردین ١٣ سیاسەتمەدار سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیان بەسەر سەپێنرا
٢١ سیاسەتمەداری کورد بەهۆی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دێرکەوە دۆزێک لەبارەیانەوە کرابووەوە، ١٣ کەسیان بە تۆمەتی ئیفادەی "گەواهیدەری نهێنی" سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.
٢١ سیاسەتمەداری کورد بەهۆی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دێرکەوە دۆزێک لەبارەیانەوە کرابووەوە، ١٣ کەسیان بە تۆمەتی ئیفادەی "گەواهیدەری نهێنی" سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.
٢١ سیاسەتمەداری کورد بەهۆی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ناوچەی دێرکی مێردینەوە لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ دۆزێک لەبارەیانەوە کراوەتەوە، سیاسەتمەدارەکان بەبێ دەستگیرکردن دادگایی دەکرێن، لە دانیشتنی ئەمجارەدا خۆیان ئامادەنەبوون، پارێزەرەکانیان لە دادگای سێیەمی سزای قورس ئامادەبوون، داواکاری گشتی هەمان بۆچوونی دانیشتنی پێشووی دووبارە کردەوە و داوای زیندانیکردنی ٢١ سیاسەتمەدارەکەی کرد.
پارێزەرانیش بەرگرییەکەی خۆیان دژی داواکاری گشتی دووبارە کردەوە و داوای بێتاوان ناساندنی موەکیلەکانیان کرد.
بڕیاری بێ تاوانی بۆ سیاسەتمەداران عادل دۆڵجەک، حەمدوڵڵا دوران، ئیبراهیم ئەکترەن، محەمەد سدیق شانلی، نورەدین ئەکترەن، ڕەمزی کیران، سەدات مەرجان و زەینەب دەمیر، دەرچوو.
دادگا بە پاساوی ئیفادەی "گەواهیدەری نهێنی" و بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی سەپاند بەسەر سیاسەتمەداران عبدالحمید ئاکسۆی، بەدرخان ئەکترەن، بەدرخان ئای، بەدران ساڤوجو، جەنگیز گەزەر، ئیحسان دەمیر، مەحمود ئاکتاش، محەمەد بیلگەن، محەمەد سدیق ئاکساک، محەمەد شیرین ئای، ڕەمەزان ئۆزدۆگان، سەمیح بیلگەن و تارق ئەکترەن.