ژنانی سوریانی پشتیوانیکردنی هەموو ژنان دەکەن بە بنەمای خۆیان

یەکێتی ژنانی سوریانی کە لە ساڵی ٢٠١٣دا دامەزراوە، خواستیانە بە پشتیوانی ژنانی کورد، عەرەب و سوریانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕێکخستنی ژن و جڤاکی بەرفراوان بکەن.

یەکێتی ژنانی سوریانی لە پێناو پاراستنی مافەکانی ژنانی سوریانی، تێکۆشان لە دژی زایەند پەرەستی جڤاکی و پاراستنی میراتی چاندی دامەزراوە. یەکێتی ژنانی سوریانی بۆ ئەوەی دەنگی ژنانی سوریانی دەرخات و مافەکانیان بپارێزێت چالاکی فرەڕەنگ ئەنجام دەدات. تاکوو ببێتە نوێنەرەوەی دەنگی هەموو ژنان.

ئەندامی یەکێتی ژنانی سوریانی جۆرجەت بەرسۆمۆ پەیوەست بەم بابەتی ڕێکخستنەکانی ژنانی سوریان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

لە ساڵی ٢٠٠٥دا کۆمیتەی ژنی سوریانی دامەزرا

جۆرجەت بەرسۆمۆ ئاماژەی بەوەدا پێش ساڵی ٢٠٠٠ دابڕاوبوون لە مافەکانیان بۆ پاراستنی گەلی سوریانی و مافی ژنان و وتی: "لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠-٢٠٠٥دا بە تێکۆشانی یەکێتی ژنانی سوریانی بە قۆناغی چالاکیەکان دەستیپێکرد. لە ساڵی ٢٠٥٥دا یەکێتی ژنانی سوریانی دامەزرا. بەم کۆمیتەیەوە کارەکانی ڕێکخستن، چاندی و جڤاکی دەستیپێکرد. زۆرینەی کارەکانی لە ڕووی پەروەردەی چاندیەوە بوو."

لە ساڵی ٢٠١٣دا یەکێتی ژنانی سوریانی ڕاگەیاندرا

جۆرجەت بەرسۆمۆ باسی لەوەکرد لە ١٣ی تەموزی ٢٠١٣دا بە بەشداری ٢٠٠ژن لە شاری دێرک یەکەمین کۆنفاراسییان ئەنجامدا و وتی: "بە ڕاگەیاندنی یەکێتی ژنانی سوریانی لە دێرک، تربەسپی، قامیشلۆ و حەسەکە لقەکانی یەکێتی ژنانی سوریانی دامەزرێنران. لەو جێگانە پەرەوەردەکردنی جڤاکی بۆ ژنان پێکهێنرا. بە تایبەت لەو شارانە بۆ ئەوەی منداڵانی سوریانی لە زمانی دایکی خۆیان بێبەش نەبن ناوەندی پەروەردەی کرانەوە."

ماڵی ژنانی سوریانی عەشتارووت لە قامیشلۆ و حەسەکە

جۆرجەت بەرسۆمۆ ئەوەی دیاریکرد بە پێنج ژنەوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە حەسەکە، بە پێنج ژنەوە لە ٢٨ی یەیلولی ٢٠١٩دا لە قامیشلۆ ماڵی ژنانی سوریانی عەشتارووت دامەزرا و وتی: "عەشتارووت کە جێگەی لێکتێگەشتن و پشتیوانی جڤکاییە، کێشەکانی کۆمەڵگەیی تێدا چارەسەردەکرێت. ئەو کێشانەی گەر لە ماڵی عەشتارووت نەتوانرێت چارەسەربکرێت لە ئەنجوومەنی دادوەری جڤاکیدا بە بەشداری نوێنەرانی ئەشتارووت چارەسەردەکرێن.

لە ڕێگەی ماڵی ژنانەوە خۆیان بەڕێکخستن دەکەن

گەلی سوریانی وێڕای ئەوەی لەسەرەتادا بە ماڵی ژن ئاشنا نەبوون، بە سەردانیکردنەکان بە ماڵی ژن ئاشنابوون، گۆڕایان بۆ جێگەیەکی جڤاکی . گلەی و کێشەکان کە دەگەیەنرێین بە ماڵی ژنانی سوریانی گفتوگۆییان لە بارەوە دەکرێت. لەسەر ئەم بنەمایە بۆ کەمکردنەوەی کێشەکان لە ناو کۆمەڵگەدا پانێڵ، کۆبوونەوە و پەرەوەردە ئەنجام دەدرێت. بەرنامەیەکە بۆ ناسینی کێشەکانی ناو کۆمەڵگە و شێوازی دۆزینەوەی چارەسەر. ژنانی سوریانی هەم لە ژیانی ئاساییدا هەم لەناو کاروبارەکاندا لە سایەیی یەکێتی ژنانی سوریانییەوە خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن. تا ئێستا ئەکادیمایەکەمان نیە کە پەروەردەی ئایدکۆلۆژی بکات. بۆیە بۆ مێژوو و خۆپاراستنی ژن مەرجە پەرەوەردەی ئایدۆلۆژی ئەنجام بدرێت. تێکۆشان و کارەکان تەنها بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆبوونی ئابووری نەبێت. بۆیە دەستمان بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ دەستپێکردنی پەرەوەردەی ئایدۆلۆژی.

خواستیانە ڕێکخستنەکانی ژنان بڵاو بکەنەوە

جۆرجەت بەرسۆمۆ ئاماژەی بەوەدا ئامانجی بنەڕەتی یەکێتی ژنانی سوریانی بەڕێکخستنی ژنانی سوریانی و بەرفراوانکردنی دیالۆگە لەگەڵ تەڤگەرەکانی ژنان و وتی: "بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ژنانی کورد، عەرەب و سوریانی ڕێکخستنی ژنان بەهێز دەکات. ژنی نەتەوەیەک چۆن خۆی بەڕێخستن دەکات، گەر ئەم ڕێکخستنە ژنانی تریش لە خۆنەگرێت. بەشداری کۆنفرانسی ژن لە لوبنان و پانێڵی ژن لە تونس بووین. بە پشتیوانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانین ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مسۆگەربکەین."