بە دیمەن

لە دویسبۆرگ سەدان نامە بۆ سی پی تی نێردرا

ژنان بە گوتنی "ئێمە گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەرمان قبووڵ ناکەین"، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەدان نامەیان بۆ سی پی تی نارد.

ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان

کەمپەینی ناردنی نامە بۆ کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەڵمانیا بەردەوامە.

ژنان بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل لەبەردەم پۆستەخانەی ناوەندی دویسبۆرگ کۆبوونەوە و سەدان نامەیان نارد بۆ سی پی تی.

ژنان لە ڕاگەیاندراوەکەیان دووپاتیان کردەوە، گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبووڵ ناکەن و لە گشت هەلومەرجێکدا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشن.  

لە چالاکییەکەدا درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.