لە ١ی ئایاری زیورخ ئایدیاکانی ڕێبەر بەهەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە

ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ ئاهەنگەکانی ١ی ئایار جەژنی جیهانی کرێکارانی زویرخ بانگهێشت کراوە، لە ڕێگەی ئایدیاکانییەوە دەگاتە هەموو گەلان. ماهیر ئەنور لە کۆمیتەی ئامادەکاری ١ی ئایاری زیورخ گوتی: "لە سەردەمی فاشیزم و شەڕدا ئایدیاکانی وی، ڕێ ڕزگاریی گەلانە."

گەلان لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ پیرۆز کردنی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران خۆیان ئامادە دەکەن. یەکێک لە گۆڕەپانە گرنگەکانی ئەو چالاکییانە شاری زیورخی سویسرایە.

زیاتر لە ٦٠ڕێکخراو، وەک سەندیکا سەرەکییە کرێکارییەکانی وڵات، پارتە سیاسییەکان و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پێشەنگایەتی چالاکییەکانی ١ی ئایار دەکەن. ئامادەکارییەکان بۆ چالاکییەکانی زیورخ لە ڕۆژانی پێشترەوە دەستیپێکردووە. زیورخ ئەمساڵ پێشوازی لە ١ی ئایار دەکات، وەک هەموو ساڵێک، نەک تەنها وەک جەژنێک، بەڵکو وەک گردبوونەوەیەک بۆ دەربڕینی خواستەکانی ئازادی، دیموکراسی و مافی کرێکاران.

یەکێک لە لایەنە دیارەکانی چالاکییەکانی ئەمساڵ، تەرخانکردنی جێگەیەکی تایبەتە بە ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆ.

"کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک" کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بنیاتنراوە و ڕێکخراوە، لەسەر بنەمای ئازادیخوازی ژن، دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیی گەلان بە بنەما دەگرێت. ئەم پارادایمە کە بە تایبەتی لە دەوری خواستەکانی ئاشتی، یەکسانی، ئازادی و ڕەنج هاتووەتەئاراوە، بە هێزییەوە لەگەڵ ڕۆحی ١ی ئایاری زیورخ یەکانگیردەبێت. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ وەک وتاردەرێک بۆ ناساندنی بیرۆکەکانی بانگهێشت کراوە.

کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکانی ١ی ئایاری زیورخ نامەیەکی بۆ زیندانی دوورگەی ئیمرالی ناردو و ڕێبەر ئاپۆی وەک وتاردەرێکی بنەڕەتی بانگهێشتی چالاکییەکە کردووە.

بەهۆی بارودۆخی زیندانەوە، تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت پەیامێک بۆ ئەم چالاکییە بنێرێت یان نا. کۆمیتەی ئامادەکار دەقێکی لە کتێبەکانی "مانیفێستی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک" و "بەرگریکردن لە گەلێک"ی لە ماڵپەڕی ١ی ئایاری زیورخ بڵاوکردۆتەوە.

ماهیر ئەنوەر، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکار، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) سەبارەت بە گرنگی بانگهێشتکردنی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چالاکییەکانی ١ی ئایاری زیورخ قسەی کرد.

ماهیر ئەنوەر: ئامانجمان گەیاندنی ئایدیاکانی بەڕێز ئۆجالانە بە گەلان

ماهیر ئەنوەر ئاماژەی بەوەدا کە وەک کۆمیتەی ئامادەکاری ١ی ئایاری زیورخ، بە بەرپرسیارێتی مێژوویی و هۆشیاری شۆڕشگێڕانە، ڕێبەر ئاپۆیان وەک وتاردەری سەرەکی بانگهێشت کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد کە کۆمیتەکە بە تایبەتی دەیەوێت ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆ بگەیەنێتە گەلانی جیهان.

ماهیر ئەنوەر لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لەم قۆناغە گرنگە مێژووییەدا کە گوشار و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو بووەتەوە، دەبێ لە ژێر ڕۆشنایی بیرۆکە شۆڕشگێڕانەکانی بەرێز عەبدوڵا ئۆجالاندا هەنگاوێکی بنەڕەتی بنێین.

بەرێز ئۆجالان تەنیا پێگەیەکی بنەڕەتی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورد نییە، بەڵکو هێمای بەرەنگاربوونەوەی ستەم و چەوساندنەوەیە لە دژی مرۆڤایەتی. بە بیرۆکەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک، گەڕان بەدوای ئازادی، یەکسانی و دادپەروەریدا بەیەکەوە گرێدا و بناغەی تێکۆشانی هاوبەشی گەلانی بنیاتنا. لە ئەورووپا و زۆر جێگەی جیهان، بیرۆکەکانی بەڕێز ئۆجالان دەخوێندرێنەوە و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و وەک روانگەیەک بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک پێشوازی لێدەکرێن.

شۆڕشی ڕۆژئاوا، وەک نموونەیەکی بەرجەستەی پارادایمی بەڕێز ئۆجالان و تێکۆشانی ئازادیی کورد، نیشان دەدات کە ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی ژنان لە جیهاندا سەردەکەوێت."

'لە نێو فاشیزم و شەڕدا، ڕێبەر ئاپۆ ڕێ نیشاندەری ڕزگارییە'

ماهیر ئانور ڕایگەیاند چالاکییەکانی ١ی ئایاری ئەمساڵی زیورخ بە درووشمی "پێکەوە لە دژی شەڕ و فاشیزم" ئەنجام دەدرێت و گوتی: "لە نێو شەڕ و فاشیزمدا بە بڕیاریین ببینە دەنگی بەهێزی تێکۆشانی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان. دیدگاکانی وی لە دژی ستەمکاران، سەرچاوەی بوێری و هیوایە بۆ هەمووکەسێک.

لە تێکۆشانی گەلی کورد و هەموو بندەستاندا، پێشەنگایەتی وی بانگەوازە لە دژی نادادی و داگیرکاریی. ئەو گۆشەگیریییەی دەوڵەتی تورک بەڕێوەی دەبات تەنها لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان نییە، ئاشکرایە لەسەر تەواوی مرۆڤایەتییە. ئەرکی سەرەکی ئێمەی شۆڕشگێڕان ئەوەیە ئەم گۆشەگیرییە بشکێنین."

ماهیر ئانور ئاماژەی بەوەدا بەشداربوونی ڕێبەر ئاپۆ لە چالاکییەکانی ١ی ئایار لە زیوریخ بۆ بەهێزکردنی ڕۆحی بەرخۆدانی هاوبەش لە نێوان گەلاندا دەبێتە هەنگاوێکی مەزن.