بە هاوکاری ناوەندی لێکۆڵینەوەی (SAGE)ـی زانکۆی ستراسبۆرگ و (École des Hautes Études en Sciences Sociales (EHESS))، بۆ تاوتوێکردن و ناساندنی ئەزموونی شارەوانی گەلپارێزی کوردان، گرنگی دیموکراسی خۆجێی بۆ هاوڵاتیانی ئەوروپا و کاریگەرییەکانی، وۆرک شۆپێک ئەنجامدرا.
تێیدا ئاماژە بەوە کرا، لە ساڵانی دوو هەزارەکانەوە، سەرەڕای فشارە سیاسییەکان، شارەوانییەکانی کوردان بووەتە ناوەندێکی کۆمەڵایەتی، جەختکرایەوە زۆرینەی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان ئێستە لە زیندان یان لە تاراوگەن.
وۆرک شۆپەکە بە بەشداری هاوسەرۆکانی شارەوانی پێشوو، لێکۆڵەرە ئەوروپییەکان و ئەندامانی شارەوانی ئەنجامدرا، دیموکراسی خۆجێی و نوێبوونەوە و توندوتیژی سیاسی بە پانێڵ و گفتوگۆ، هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا.
لە دانیشتنێک بە ناونیشانی "تێگەیشتنی هاوچەرخ دەربارەی دیموکراسیی خۆجێی"، کۆمەڵناسان ڕوانینی جیاوازیان خستەڕوو. لە (EHESS)، میشێل ئاگیر دەربارەی شارسازی، لە زانکۆی ستراسبۆرگ پاتریسیا زاندەر دەربارەی دیموکراسیی شار و ئەوروپا، ویبکێ کەیمی دەربارەی دیدگای هەرێمی لە ئەزموونی کەلتووری و سیاسیی کورددا، حەمید بۆزئارسەلان دەربارەی ئاستەنگە بونیادییەکان و پەیوەندیی هێزەکان، دیدگای خۆیان خستەڕوو.
ویبکێ کەیمی ڕایگەیاند کوردەکان دژی سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن و پاکتاوکردنی تورکیا، هەبوونی خۆیان پاراست.
حەمید بۆزئارسەلان کاتێک دەوڵەتی تورک لە دیموکراسی و یاسا دووردەکەوێتەوە، کورد بە پراکتیکی دیموکراسی خۆجێی شتە لەدەستچووەکان بەدەست دەهێنێتەوە.
هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد، عوسمان بایدەمیر گوتی: "دەوڵەت بۆ ڕێگرتن لە کوردێتی و ئیدارەی خۆجێی، ڕژێمی قەیومی بەکارهێنا".
قەیوم و بەرخۆدان
دانیشتنی دووەم بە ناونیشانی "دۆزینەوەی سیستەمی دیموکراسی خۆجێی لەنێو سیاسەتی خۆجێیدا" بەڕێوەچوو.
هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی جەزیرە لەیلا عیمرەت ڕایگەیاند بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی گەڕەکەکان ویستویانە دیموکراسیی خۆجێی بڵاوبکەنەوە، تاوەکو هەمووان مافی قسەکردنیان هەبێت.
هاوسەرۆکی پێشوو شارەوانی وان، بەدیعە ئۆزگۆکچە ئەرتان ڕایگەیاند سیاسەتی قەیوم کودەتایە دژی ئیرادەی گەل، گوتی: "لە وان سەرچاوەکانی شارەوانییە گەلپارێزەکان تاڵانکراون".
هاوسەرۆکی پێشوو شارەوانی سوور عەبدوڵا دەمیرباش دەربارەی ئەزموونی شارەوانییەکەیان لە ساڵانی ٢٠٠٤_٢٠١٤ قسەی کرد.
چالاکییەکە بە پێشنیارەکانی چارەسەری لەلایەن بەشداربووانەوە کۆتایی هات. جەختکرایەوە لەسەر بەهێزکردنی دیموکراسی خۆجێی و پشتیوانی لە ئیدارە خۆجێیەکان، بانگەوازکرا بۆ پشتیوانی نێونەتەوەیی دژی سیاسەتی قەیوم.