بە هاوکاری حکومەت و کەرتی تایبەت سروشتی شڕناخ تاڵان دەکرێت

محەممەد زەکی ئیرمز، پەرلەمانتاری بازنەی شڕنەخی دەم پارتی ڕایگەیاند، بە هاوکاری حکومەت و کەرتی تایبەت سروشتی کوردستان لە شڕناخ لەناو دەبرێت" ئەوەی لێرە بەکار دێت تەنها یاسای ستەمکارییە."

محەممەد زەکی ئیرمز، سەبارەت بە تاڵانکردنی سامانە سروشتییەکانی شرناخ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا، ئیرمز ئاماژەی بە پیسبوونی ڕووباری نەردۆش کرد و وتی ئاوی ئەم ڕووبارە پێشتر دەخورایەوە هەروەها بۆ ئاژەڵ و باخ و بێستان بەکار دەهات. ئێستا بەکار هێنانی ئاوی ئەم ڕووبارە کە تا دیجلە درێژەی هەیە ناتوانێرێت بەکار بهێنرێت. ناوچەیەک هەیە بە ناوی ئۆجاک ٦ لەوێ کانگایەک بەناوی هۆڵدینگ بۆلۆنمز هەیە، لەم شوێنەوە ئاوی پیسی ئەم کانە و کانەکانی دیکە دەڕژێنە ناو ڕووباری نەردۆشەوە ئەمە هۆکاری سەرەکی پیس بوونی ئەم ڕووبارەیە. پێویستە بە سیستەمی فلتەر یان سیستەمی پاککردنەوە پاشماوەی ئاوی کانەکانی خەڵوز پاک بکرێتەوە کە تا ئێستا کاری لەو شێوە نەکراوە و قەیوم هیچ هەوڵێکی نەداوە. سەرەڕای هەموو ئەمانە، ئەم ئاوە پیسە بۆ ئاوی خواردنەوەی شەرناخ بەکاردەهێنرێت."

هەروەها ئیرمز ئاماژەی بەوەش دا کە لە دوای ساڵی ٢٠١٦ـەوە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بە سیاسەتێکی نوێی بە ناوی "ئاسایش" نەک تەنها لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە، بەڵکو لە ڕووی ئیکۆلۆژیشەوە هەوڵ دەدات دانیشتوانی ناوچەکە ڕووبەڕووی کۆچبەری و بە جێهێشتنی شوێن و ماڵی خۆیان بکاتەوە. ئێمە بە ڕوونی دەبینین لە شرناخ سروشت لەناو دەچێت و تاڵان دەکرێت. لە جودی، گابار و بەستا لە لایەک بە بەرفراوانی بیری نەوت هەڵدەکۆڵن و کانەکان هەڵدەدەنەوە لە لایەکی تر دارەکان دەبڕێنەوە. بە گشتی لەم ناوچەیەدا تاڵانی زۆر ڕوویداوە و بەردەوامی هەیە. حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە بە ئامانجی لەناوبردنی ناوچەکە سیاسەتەکانی پەرە پێداوە. بەتایبەتی لەناوبردنی ژینگە بەشێکە لە پلانەکانی. بێگومان ئەمە تەنیا دۆخی شرناخ نییە. لە بەدلیس، چەولیگ، دێرسیم، مێردین و ئامەد، سروشتی ناوچەکانی کردووتە ئامانج و بەتایبەت دارستانەکان تاڵان دەکات.

هەروەها لە هەندێک ناوچە بەهۆی ئەم وێرانکارییەوە گوندنشینەکان دەڵێن سەرچاوە ئاوییەکان لەناو چووە و زیانی گەورەی پێ گەیاندوون، بە ڕاگەیاندنی"ناوچەی ئەمنی"، هاتتن و چوون لە ناوچەکان قەدەغە دەکرێت و بەو شێوەیە تاڵانکارییەکانیان بە ڕووی خەڵکدا دەشارنەوە. واتە هیچ قەدەغە بوونێک بۆ کۆمپانیاکان و دەست نیشان کراوەکان نییە بەڵکوو تەنیا بەڕووی دانیشتوانی هەرێمەکە و کۆچەرییەکاندا قەدەغەیە، ئەمە دۆخی هەموو شوێنێکە بەتایبەت لە باکوری کوردستان.

 تا ئێستا چەندین بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە، ئەمساڵ ڕێپێوانێک بە ئامادەبوونی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئیکۆلۆژیستەکان بەڕێوەچوو. لە ڕوانگەی یاساییەوە سەندیکای پارێزەرانی شرناخ سکاڵای تۆمار کرد و تاوانباران دەستنیشان کران. بەڵام لە کۆتاییدا هیچ ئەنجامێک بەدەست نەهات، حکومەت ڕێگە نادات کەس بەدوای ئەو پرسانەدا بگەڕێیت و داواکاری یاسایی تۆمار بکات، بەمشێوەیە وێرانکاریی و لەناوبردنی سروشت کە بە دڵنیاییەوە پەیوەندی بە پرسی کوردەوە هەیە بەردەوامە. بۆیە لەو باوەڕەداین تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت، ئەم جۆرە کردەوانە بەردەوام دەبێت."