پسپۆڕی بواری ڤایرۆسناسی بیاتا هالاسی پسپۆری ڤایرۆسناس لە زانکۆی زاگربی کرواتیا لە ساڵی ٢٠٢٠دا توشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک دەبێت. دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەڵام بۆ سێ جاری دیکە نەخۆشییەکە سەرهەڵدەداتەوە.
تێپەڕاندی نەخۆشییەکەی بە ڤایرۆس
دوای ئەوەی نەخۆشییەکە لە هالاسییدا سەرهەڵدەداتەوە، کار لەسەر چارەسەریکردن بە 'چارەسەری ڤایرۆسی ئۆنکۆلیتیک' دەکات، ئەم جۆرە چارەسەرە بۆ شیرپەنجەی پێست بەکاردەهێنرێت، بۆیە هێشتا چارەسەری ناوبراو وەک شێوازێکی چارەسەرکرن بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمک سەیر ناکرێت. وێڕای ئەنجام وەرگرتن لە چارەسەرییەکە، بەڵام ئەو ڕێگەیە لە لایەن جیهانی پزیشکییەوە ڕەخنەی لێکەوتووەوە، چونکە لە ژێر چاودێری پزیشکییدا ئەنجام نەدراوە.
هالاسی بۆ چارەسەرییەکە تێکەڵەکەیەک لە ڤایرۆسی سورێژە و هەوکردنی گەدەی بەکارهێناوە، دوای دوو مانگ نیشانەکانی چارەسەرییەکە بە پوکانەوەی وەرەمەکان دەردەکەوێت و لە ماسولکەکان جیادەبێتەوە و ئەمەش وایکردووە جیاکردنەوەی وەرەمەکان لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە ئاسانتربێت. هالاسی ئەم چارەسەرییەی لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەکارهێناوە وردە وردە نیشانەکانی نەخۆشییەکەی تێپەڕاندووە و ماوەی چوار ساڵە لە نەخۆشییەکە ڕزگاری بووە.