بە دیمەن

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرا

هەپەگە بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە گارە شەهید بووە و گوتی: "یادکردنەوەیی هاوڕێمان دلماف دەکەینە پاساوی تێکۆشان و بە دڵنیاییەوە ئامانجەکانی دەگەینین بە سەرکەووتن."

شەهید دلماف عەفرین

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

"هاوڕێمان دلماف عەفرین بە هۆکاری ڕوودانی تەقینەوەیەک لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٥دا شەهید بوو.

ڕۆڵەی سەنگینی عەفرین، میلیتانی ئاپۆیی هاوڕی دلماف بووە یەکێک لەو هەزاران میلیتانە فیدایانەی ناوی لە مێژووی تێکۆشانماندا نووسییەوە. هاوڕێمان بە ئایدیا و بڕیاردارییەکەی مەزنەوە هەر ئەرکێکی کەوتبێتە ئەستۆ، جێبەجێ دەکرد و بووە مەشخەڵێکی ڕێ ڕووناککەرەوە. هاوڕێمان دلماف میلیتانێکی ئاپۆیی بوو، کە بە سایەیی باوەڕهێنانی بە ڕێبەر ئاپۆ و پارتمان و بە دڵسۆزییەکانییەوە بۆ بەهاکانی ئازادی گەلەکەمان، باوەڕی دەدا بە هەموو هاوڕێیانی. لە کار و خەباتی هەرە گرنگ بۆ پارتەکەمان جێگەی گرت. هاوڕێمان دلماف بە درووستی، دڵسۆزی و جۆرە ژیانی فیدایییەوە، بووە بەشداربوویەکی شایستەی جێ باوەڕیی هاوڕێیانی. هەموو ئەرک و کارەکانی بە سەرکەووتووی بەجێ گەیاند. هەمیشە ڕووی هاوڕێمان لەو گۆڕەپانانە بوو کە سەختترین شەڕی تێدا بوو، هەستی بە هاوڕێکانی کرد لە تونێلەکانی شەڕدا و کەوتە نێو هەوڵدانی تێکۆشانی مەزنترەوە. هاوڕێمان بەم تایبەتمەندییانەیەوە بووە جێگەی خۆشەویستی هەموو هاوڕێیانی و ڕێز و شکۆیی ئەوانی دەستهێنا. بە شەهیدبوونی خەمێکی زۆری دا بە هاوڕێیانی. هەموو کاتێک هاوڕێمان دلماف بە خەباتکاری، ڕووخۆشی و کەسێتی درووستییەوە یاد دەکەینەوە. یادکردنەوەیی دەکەینە پاساوی تێکۆشان و بە دڵنیاییەوە ئامانجەکانی دەگەیەنین بە سەرکووتن.

وەک هاوڕێیانی دلماف عەفرینی هاوڕێمان، سەرساغی لە بنەماڵەی هێژایی هاوڕێمان، گەلی عەفرین و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە ببینە شایستەی شەهیدە قارەمانەکانمان و  تێکۆشانیان دەگەیەنین بە سەرکەووتن.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێ دلماف عەفرین بەم شیوەیە:

ناسناو: دلماف عەفرین

ناو و پاشناو: خەلیل جومعە

شوێنی لە دایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: نورا – ڕەشید

کات و شوێنی شەهید بوون: ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ / گارە."