کاتی کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و وەزیری داد دیاری کرا

سبەی کاتژمێر ١٠:٣٠شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا کۆدەبنەوە.

یڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ سەرؤک فراکسیونەکانی پەرلەمانی دەم پارتی، گوڵستان کلچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی و هەروەها هاوسەرۆکانی دەم پارتی و هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی دەم پارتی، ئۆزتورک تورکدۆغان، بەیاننامەیەکی راگەیاند. تونچ ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی نێوانیان سبەی کاتژمێر ١٠:٣٠ لە وەزارەتی داد بەڕێوەدەچێت.

پێدەچێت لە کۆبوونەوەکەدا زۆر بابەتی ڕۆژەب بخرێنەبەر باس و گفتوگۆەوە.