هێرشی چەتەکان بۆ سەر بەنداوی تشرین تێک شکێندرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر بەنداوی تشرین. لە ئەنجامی شەڕێکی دژواردا، هێرشی چەتەکان تێک شکێندرا.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر بەنداوی تشرین. لە ئەنجامی شەڕێکی دژواردا، هێرشی چەتەکان تێک شکێندرا.
چەتەکانی داعشی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەژێر ناوی سوپای نەتەوەیی سوریا لە کاتژمێر ١٦:٣٠ لە باشووری تشرین و هەرێمی سەکەنەوە هێرشی کردە سەر بەنداوەکە.
ئەو چەتانەی لە باشووری تشرینەوە بەرەو بەنداوەکە دەچوون و لە قۆڵی سەکەنەوە هێرشیان کرد، ڕووبەڕووی بەرخۆدانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بوونەوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پشتگیری هێرشی چەتەکانی کرد.
پاش شەڕکردن بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر، هێرشی چەتەکان تێک شکێندرا.