دانیشتووانی کانتۆنی فورات تەرمی ٤ شەهیدیان بەخاک سپارد
سەدان دانیشتووی کانتۆنی فورات بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی ٤ شەڕڤانی خۆیان، ڕوویانکردە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە شاری کۆبانێ.
سەدان دانیشتووی کانتۆنی فورات بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی ٤ شەڕڤانی خۆیان، ڕوویانکردە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە شاری کۆبانێ.
ئەمڕۆ چوار شەڕڤانی یەپەژە، کۆماندۆس و قەسەدە بەخاک سپێردران. شەهید ئارژین ڕەشید (بەرفین محەمەد) ٨ ی کانوونی یەکەم لە بەنداوی تشرین شەهیدبوو، ئامانۆس خزێنێ (ئۆسۆ بەکی) ١١ ی کانوونی یەکەم لە قەرەقۆزاق شەهیدبوو، تەها (تەها حەمزە)، چیا (شێخ حوسێن موسلیم) ١٤ ی کانوونی یەکەم لە قامیشلۆ شەهیدبوو.
پێش مەراسیمەکە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان نیشاندرا.
پاسان هاوسەرۆکی کاروباری کۆمەڵایەتی ئەحمەد خۆجە، گوتی: "لە دوو ڕۆژدا، ٢ برا شەهیدبوون، ئەمە نیشانەی ئەوەیە تا کۆتایی خاوەنداری لە هێڵی شەهیدانمان دەکەین".
خۆجە گوتی: "بە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕین، پاش شۆڕشی ١٩ ی تەمموز کە لە کۆبانێ دەستی پێ کرد، لەو ڕۆژەوە دوژمنانی گەلی کورد و بەتایبەت دەوڵەتی فاشیستی تورک هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ لەناوبردن و قڕکردنی ئەم شۆڕشە. بەڵام ئێمە لێرەین و سەلماندمان کە هەر ئێمە سەردەکەوین".
پاشان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
تەرمی شەهیدان بە بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" بەخاک سپێردرا.