شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) کە لە بەرەی تشرین، بەنداوەکە و دەوروبەری دەپارێزن، سەبارەت بە چۆنێتی بەرخۆدانیان بەرامبەر هێرشی چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا و دەوڵەتی داگیرکەری تورک، قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
لە شەڕڤانانی قەسەدە، باران گوتی: "لە بەرخۆدانی ئێرەدا جێگەمان گرت. سەرەتا دەوڵەتی داگیرکەری و فاشیستی تورک هێرشی توندی کردە سەر گوندەکانی هێڵی پێشەوە. لە ڕۆژەکانی سەرەتادا، لە گوندەکانی بەرامبەردا، جمووجووڵ هەبوو، لەوێ کۆبوونەوە. چەتەکان بەتایبەتی بە پاڵپشتی درۆنی هێرشکەر و سیخووڕیی دەوڵەتی تورکەوە کەوتبوونە جمووجووڵ. ئێمە هەم ئامادەکاری تونێلمان هەبوو، هەم لە ناوچەکەش لەشێوەی تیمی گەڕۆکدا جمووجووڵمان دەکرد. بەم تاکتیکانە بەنداوەکە و ئەم هێڵەشمان پاراست. بە چەکی قورس و درۆن و چەکی قەدەغەکراو هێرشیان کرد. دەیانویست دزە بکەنە ئێرە. بەڵام نەمانهێشت بگەنە سەنگەرەکانمان. بەتایبەت بە درۆنی خۆکوژ هێرشی سەخت هەبوون. کاتێک سەیری شوێنەکە دەکەیت، شوێنەوارەکەی دیارە. لێرە بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندرا. هەموو هەڤاڵان فیداکارانە بەرخۆدانیان کرد. نەمانهێشت دوژمن پێشڕەویی بکات. سەرەڕای درۆکانی دوژمن، ئەوەتا دەبینن ئێمە لێرەین. ئێمە بە مۆراڵ و جۆشێکی مەزنەوە لێرەین".
یەکێک لە شەڕڤانان، بە ناوی بێریتان ڕۆستەم گوتی: "هەڤاڵان بە مۆراڵ و جۆشێکی مەزنەوە، لێرە بەرخۆدان دەکەن. لە بەرخۆدان دژی دوژمندا، گەلەکەمان و هەڤاڵانمان باوەڕیان بە خۆیانە".